نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانیدا پشتیوانی داواکارییە ڕەواکانی خویندکاران کراوە بە تایبەتی پێدانی دەرماڵە و پشتیوانی دارایی بۆیان.

راشیگەیاندووە، لەبەر پاراستنی خوێندکاران و ئاسایش و ئارامی زانکۆی سلێمانی و دروستنەبوونی ئاستەنگی ھاتووچۆ، لە کۆبوونەوەکەدا بە کۆی دەنگ بڕیاردرا بە ڕاگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێژەکان لە رۆژی سێشەممە و رۆژانی دواتر.