ئەو ٦٣ کۆچبەرەی بەشێکیان کوردبوون و لە ئیجە داوای بەھاناوەچوونیان کرد رزگارکران
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
"رەنج پشدەری" رۆژنامەنووس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، درەنگاری شەوی رابردوو یەختێکی کۆچبەران بە ٦٣ سەرنشینەوە پەکی کەوت و پڕبوو لە ئاو و کۆچبەران داوای بەھاناوەچوونیان کرد، دوای دوو سەعات شوێنەکەیان دۆزرایەوە و پۆلیسی یۆنان بەھانایانەوە چوون و رزگارکران.
وتیشی، ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان ٦٣ کەس بووە خەڵکی سلێمانی و قەڵادزێیان تێدایە و ژمارەیەکیشیان ژن و منداڵن، لەئێستاشدا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆچبەرەکانی بەرەو دوورگەی کۆسیان بردووە و پشکنینیان بۆ دەکرێت و لەو دوورگەیە دەمێننەوە.
لە ماوەی رابردووشدا، یەختێکی تر بە ٧٠ کۆچبەرەوە لە نزیک دوورگەکانی یۆنان نقومبوو، کە تەنھا ١٢ کۆچبەر رزگارکران و تەرمی ٢٨ی تری دۆزرایەوە و کوردیان تێدا بوو.