"شەوبۆ مستەفا" سەرپەرشتیاری پیشانگەکە ڕایگەیاند، لە پیشانگەکەدا زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیا و کارگە و کارخانەی ئێران بەشدارن و ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بە پێی نوسراوێکی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان، بۆ دروستکردنی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی، کە ھەر دوو ژەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و ناویان لە سیستمی وەزارەتی تەندروستی تۆمار کراوە، بەڵام پاسپۆرتیان نییە، دەتوانن بە (ژمارەی کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی)، کارتی ڤاکسین دروست بکەن، بەڵام ئەو کارتە تەنھا بۆ ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت و بۆ گەشتکردن بەکارناھێنرێت.
ئەو کەسانەشی ناسنامەی کوتانی کۆرۆنایان بۆ گەشتکرد دەوێت، دەتوانن لەسەر پاسپۆرتەکانیان دەربھێنن، بەڵام نابێت پاسپۆرتەکەیان بەسەرچوو بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.
دەقی پەیامەکە ...
بەڕێز سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد
بەڕێزان نوسەران و ئەدیبان و رۆشنبیرانی کوردستان
بە بۆنەی یادی پەنجا و دوو ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی کوردەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە پێشڕەویکردنی ڕەوتی ئەدەبی و ڕۆشنبیری لە کوردستاندا.
لەم ساڵیادەدا ڕۆڵ و پێگەی ڕێکخراوە درەوشاوە و تێکۆشەرەکەتان بەرز دەنرخێنین لە خزمەتکردنی کاروانی ئەدەبی و پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا.
یەکێتی نوسەران بە درێژایی تەمەنی کۆکەرەوەی ئەو قەڵەمە بە ھەڵوێستانە بووە کە داڕێژەری بیری نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و کوردایەتی بوون، بۆ داھاتووش متمانەم ھەیە بتوانێت پێشەنگی بزاڤی ڕۆشنبیران و نوسەران بێت لە مەیدانی تێکۆشانی ئەدەبی و ڕووناکبیری و ئاڕاستەیان بکات لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان و مەسەلە ڕەواکانیدا.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بە وتەی کەسوکارەکەی منداڵەکەیان یاری بە دەمانچەکەی باوکی کردووە و نەیانزانیوە فیشەک لەبەر کاربووە، لە ئەنجامدا فیشەکی لە دەست دەرچووە و خۆی بریندارکردووە.
دواتر لە دوای چارەسەری خێرا لە بەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوو، ھەموو خوێندکاری کوڕو کچی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی، ئەوانەی لە زانکۆ و پەیمانگا و خوێندنگاکانی ھەرێم دەخوێنن کرێی خوێندنیان بۆ خەرج دەکرێت، ھەروەھا بەپێی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیکراو و گیراوی سیاسی سوودمەند دەبن بۆ ساڵانی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ .
"سامان شێخ لەتیف"وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی کارکردنی تیمەکانی دروستکردنی کارتی ڤاکسین، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەڕێگەی سێ تیمەوە توانراوە نزیکەی ٢٥ ھەزار کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆھاووڵاتیان دروست بکرێت.
راشیگەیاندوە، ئەو ھاووڵاتیانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی کارتی پلاستیکی، دەبێت ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت، ھاوکات ناوی لەتۆماری سیستمی ئونلاین داغڵکرابێت، سەردانی ئەو سەنتەرانە بکەن کەپێشترڤاکسینیان لێوەرگرتووە.
کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و ٢٢ پارێزگای تری ئێران دەستپێدەکات و تاوەکو دووشەممەی داھاتوو بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە زۆربەی ناوچەکان، شەپۆلەکە رەشەبایەکی توند و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش ٧ بۆ ٩ پلە دادەبەزێت.
کەشناسی ئێران راشیگەیاندووە، ئەگەری کڕێوە و ھەرەسی بەفر و داخرانی رێگەکان لە ناوچە شاخاوییەکان لەئارادایە، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان تا ھێوربونەوەی ڕەوشەکە، خۆیان لە سەردانیکردنی ئەو ناوچانە بپارێزن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، دوبارە بایکۆتی گشتی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن رادەگەیەنن.
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاندووە، ١٨ ساڵ بەر لە ئێستا، سەرۆک مام جەلال لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمی ئەوکاتی عێراقدا، مورافەعەیەکی مێژوویی کردو بە دۆکیۆمێنت کوردستانیبوونی کەرکوکی سەلماند.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، مام، ھیچ بوارێکی نەھێشتەوە بۆ نکوڵیکردن لەو حەقیقەتە، ھەر ئەمەش بووە فاکتەرێکی سەرەکیی چەسپاندنی ماددەی ٥٨ لە قانونی ئیدارەی کاتیی دەوڵەت و دواتریش ماددەی ١٤٠ لە دەستووری ھەمیشەیی عێراق.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە، کەرکوک لە دیدی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، مەسەلەیەکی گرنگی ستراتیژییە و سازشی لەسەر ناکرێت. ئێمەش ھەمان ڕوئیامان ھەیە و دەبێت لەو چوارچێوەیەشدا بە پلانێکی نیشتمانییانەوە و دوور لە موزایەدە، کار بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئاڵۆزی ئێستای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر دەکەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو دەستکەوتە مێژووییە، بەرئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی بەردەوامی مام بووە لەپێناو مانەوەی کورد و خاک و زمان و پێکەوەژیان لەو شارەی کە ناسنامەی قودسی پێبەخشیبوو.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، کەرکوک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئێمەش بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی بەردەواممان و خۆمان بەخاوەنی راستەقینەی کەرکوک دەزانین، چۆن باوک و باپیرانمان جێیان نەھێشت و قوربانییان بۆ داوە، ئێمەش جێیناھێڵین و پارێزگاری لە کوردبوونمان و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان دەکەین، ئەمڕۆش لە پاڵ راپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان خەممان خەمی ژیان و ئارامی خەڵکی کەرکوک دەبێت.
وتیشی ، کەرکوک و کەرکوکییەکان ھێڵی سوورە و سازش لەیەک بستی خاکی خۆمان ناکەین کە بە خوێن کوردستانی بوونمان دووپاتکردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی ھەرێم، بڕیارە پێنج شەممە مووچەی ھەریەک لە وەزارەتی ئەوقاف و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرھێنان و دەستەی دەستپاکی و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و دەزگای گشتی مین دابەش بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەستپێکردوە، بەڵام بەھۆی سستی لە دابەشکردنی مووچە، تائێستا مووچەی بەشێکی زۆر کەمی وەزارەت و فەرمانگەکانی ھەرێم دابەشکراوە.
لەبەرامبەر بڕیاری تێکدان و روخاندنی یەکێک لە مزگەوتە دێرینەکانی گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی، مامۆستای ئایینی مزگەوتەکە و ژمارەیەک کەسایەتی و کاسبکار، داوای بەدەنگەوەچوون و پشتیوانی دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد"کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن.
لەبەرامبەردا "شاناز ئیبراھیم ئەحمەد"رایگەیاند، تێکدانی شوێنە دێرینەکان تەنیا خەمی ئێوەنییە، بەچی مافێک دەیانەوێت مزگەوتێک تێکبدەن، کە یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکان و شوێنەوارێکی دێرینی شارەکەیە، پشتیوانتان دەبم و نابێت دەستکاریی بکرێت.
ھەروەھا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە کۆبونەوەی لەگەڵ مامۆستای ئایینی مزگەوتەکە و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی لە رێگەی تەلەفونەوەنییەوە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، لە کاریگەریی خراپی بڕیارەکە و داواکاریی میوانەکان ئاگادارکردەوە.
راشیگەیاند، بە مەرج و بەبێ مەرج نابێت بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت، ھاوکات سەرۆکی شارەوانیی سلێمانیش رایگەیاند، وەک شارەوانی سلێمانی بەھیچ شێوەیەک رێگەپێدانیان بۆ ناکەن و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافیش بە نووسراو ئاگادار دەکەنەوە.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی، پێشوازیکرد لە عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندیی ھەرێم لقی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بانکەکانی سالێمانی.
لە دیدارەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕایگەیاند، پشتیوانی سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت دەبن بۆ خزمەتکردنی باشتری سلێمانی و دانیشتوانەکەی بە بێ جیاوازی، ھەر بڕیارێکیش دژی بەرژەوەندیی گشتی شارەکە و دانیشتوانەکەی بدرێت، جێگەی قبوڵکردن نییە و بە ھیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکەن و بێدەنگ نابن لە ھەر غەدرێک بەرامبەر شار و خەڵکەکەی بکرێت.