ئێمە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوام، لە ڕێگەی ڕێکارە پەرلەمانییەکان ھاوار دەکەین کە دەستێک لە ناو حکومەتی ھەرێم بە ئەنقەست شاری سلێمانی و دەوروبەری دەخنکێنێت! 

مانگانە حکومەتی ھەرێم نزیکە (٢٨٠) ملیار دەنێرێت بۆ سلێمانی لە پارەی نەوت، کە ئەم بڕە تەنانەت ناکاتە (٢٥٪) کۆی داھاتی نەوتیش؛ بەمەرجێک تەنھا بە ڕەقەمەکانی خۆیان داھاتی نەوت زیاترە لە ملیارێک دۆلار مانگانە. 

خەرجییەکانی سلێمانیش لە بەرامبەردا نزیکەی (٣٦٥) ملیار تەنھا بۆ مووچە پێویستە؛ لەکاتێکدا زیاتر لە ١٢ ملیار دیناریش خەرجی وانەبێژان و دەرماڵە و ھاندانی کەرتی تایبەت و چەند خەرجییەکەی دیکەن؛ سەرباری نەخۆشخانەی ھیوا (کە دواتر بە جیا باسی لیوە دەکەین) و خۆڵ و خاشاک و خەرجی دامودەزگاکانی دەوڵەوت؛ لەگەڵ بڕینی ٪١٥ بە شێوەی مەقاێە بۆ خەرجییە سیادییەکان! 

ئێستا سلێمانی بە گەمارۆیەکی ناشەریفانە و بڕینی داھاتەکەی تیرۆر دەکرێت؛ تەواوی پڕۆژەکانی ئەم ناوچەیە وەستاون؛ نەخۆشخانەکانی بێ درەرمان و فەرمانبەرانی گیرفان بەتاڵ دەکرێن؛ ئەوەی دەکرێت تەنھا و تەنھا گەمارۆدان و خنکاندنی سلێمانییە و ھیچی تر؛ دڵنیابن ئێمەش بەردەوام دەبین! 

خاک و خەڵکی سلێمانی لەوە گەورەترن، حکومەت بەو شێوەیە ھەوڵی خنکاندنی بدات! 

کاروان گەزنەیی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان