ھاوڵاتییەکی کورد لە تاران لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە قەڵای حەسەنخانی تاران، ھێرشیانکردووەتە سەر چەند لاوێک کە سەرقاڵی نووسینی دروشم دژی حکومەت بوون و لەو ھێرشەدا ھاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی (سامان ڕەحمانی) دەستگیرکرا و لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەسەری درا و کوژرا.
راشیگەیاند، دوو ھاوڕێی ناوبراو کە لەگەڵیدا بوون توانیوانە لە دەستی ھێزە ئەمنییەکان ھەڵبێن.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا لە ٣٨ شاری کوردستان، ٦١ ھاووڵاتی کوژراون.