بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا رایانگەیاندووە ، پاش ئەوەی گرتە فیدۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبویەوە کە مامۆستایەکی ئاینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەکەی دەکات لە شاری سلێمانی بەڕێوەبەری پۆلیس بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژھەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت .

ئاماژەیان بەوەشکرد ، تۆمەتبار ٥٧ قورئانی لە مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس بە سێ جار دزیوە، دواینجاریان لەمانگی ٧ / ٢٠٢٢ بوە کە دە قورئانی دزیوە کە بەزاخاوی ئاڵتون نوسرابون. لەئێستاشدا تۆمەتبار ( ا. ع. ن ) لەدایکبوی ١٩٩٩ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.