ئەمڕۆ مانگرتنی گشتی لە زۆربەی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە شارەکانی مەھاباد، بۆکان، سنە، سەقز، مەریوان، بانە، دیواندەرە، جوانڕۆ، شنۆ و دێولان بازاڕیان و کاسبکاران لە مانگرتنی گشتیدان.
ھەروەھا مانگرتنەکە خوێندکارانی زانکۆی رازی لە کرماشان و شەش زانکۆی شاری سنەی گرتووەتەوە و چوونە پۆلیان بایکۆتکردووە.
ئەو مانگرتنەش لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانە لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا لە ٣٨ شاری کوردستان، ٦١ ھاووڵاتی کوژراون.