بارەگاكانی حزبی دیموكرات و كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لە كۆیە و سلێمانی بۆردومانكران
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، بە دووجار لە رێگەی درۆنەوە چوارجار بنكە و بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری كۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر بۆردومانكران.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش رایگەیاند، تائێستا هەشت بریندار و یەك كەس دوای گیان لەدەستدانی گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
هاوكات، پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، بە چوار مووشەك بارەگاكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە زڕگوێز بۆردومانكران.