لەو چوارچێوەیەدا عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بە فەرمانی وەزاری ژمارە (٤٧٣٤) لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٧/٣/٢٠٢٢) و بە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە تایبەتە بە خوازیارانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات.
وەک لە نوسراوەکەدا ھاتووە: "بە مەبەستی ڕێکخستن و کۆکردنەوەی داتایەکی تێروتەسەل و تەواو بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، لەمەودا ھەر کەسێک فەرمانبەر بێت یاخود فەرمانبەر نەبێت، نیازی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات ھەبێت بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر یان دکتۆرا، پێویستە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە (scholarship.digital.gov.krd) دۆسیەی کەسی بکاتەوە پێش دەستپێکردن بە خوێندنەکەی.
وەزارەت لە نوسراوەکەیدا جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە پڕکردنەوەی دۆسیەی کەسی "مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنی بڕوانامە لە داھاتوودا".
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک)، ئەمڕۆ (١٥ی ئازاری ٢٠٢٢) لە بارەگای مەڵبەند، لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم کۆمیتەکانی سنوری مەڵبەند و نوێنەرانی یەکێتی لە سێکتەری پەروەردە لە حکومەت کۆبووەوە.
لەو دیدارەدا کە جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەند ئامادەی بوو، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد تیشکی خستەسەر دوایین گۆرانکارییەکانی دۆخی سیاسی و ئابوری ھەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و کەرتی پەروەردە و فێرکردن بە تایبەت. لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە بایەخی زیاتر بە کەرتی پەروەردە بدرێت، چونکە بنەمای سەرەکی بنیادنان و پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە و ئەرکی ھەموو لایەکە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدەین.
وتیشی، داواکاری مامۆستایان تەواو ڕەوایە و پشتیوانی داواکانیان دەکەن، دووپاتیشی دەکەنەوە کە نابێت بە ھیچ پاساوێک زیان بە خوێندکارانی سلێمانی و ئایندەیان بگات.
ھەر لەو بارەیەوە، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد داوای کرد کە نوێنەرانی یەکێتی لە حکومەت و لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە خۆجێییەکان لە ئاست بەرپرسیاریەتیدا بن و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان بکەنە پێشینەی کارەکانیان. وتیشی، بە پێچەوانەوە کەسانی کەمتەرخەم ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەکەنەوە، چونکە سلێمانی و خەڵکەکەی و یەکێتی لە ھەموو شتێک گرنگترە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە بارەی ئەرک و بەرپرسیاریەتی کادر و ئەندامانی کۆمیتەکان لەم قۆناغەدا دوا و ڕایسپاردن کە یەکێتیانە ئەرکەکانیان ڕابپەڕێنن و لە کێشە و خەمی ھاوڵاتیانی سنوری کۆمیتەکان بکۆڵنەوە و بە دەمیانەوە بچن.
لای خۆیانەوە، نوێنەرانی یەکێتی لە سێکتەری پەروەردە لە حکومەت، پوختەیەکیان لە بارەی کێشەکانی ئێستای بەردەم بەڕێوەچوونی پڕۆسەی پەروەردە بۆ ئامادەبووان باسکرد، ھاوکات پەیام و دەستپێشخەری شاناز ئیبراھیم ئەحمەدیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بوارەکە بە گرنگ و بەرپرسیارانە ناوبرد، لە پێناو بەرژەوەندی خوێندکاران بە گشتی و ھەردوو قۆناغی خوێندنی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی بە تایبەت.
بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانیش ڕایانگەیاندووە، لە وێستگەی کانی گۆران کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی مێرگەپان شۆفێرانی تەکسی دەتوانن بە ھەمان سیستمی تاک و جووت بەنزین وەربگرن، ھەروەھا ژنانیش دەتوانن لەو بەنزینخانەیە بەنزین وەربگرن.
بە پێی لیستەکە ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی فەرماندەیی زێرەڤانی و ھێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن و پۆلیستی نەوت و گاز و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفال کراوان و کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسیی دابەش دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند لە ڕۆژانی نەورۆزیشدا مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکەن.
ژمارەیەک پەرلەمانتار یاداشتێکیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە ئیمزای ٣٩ پەرلەمانتاری لەسەرە و داوایانکردووە ھەریەک لە وەزیری دارایی و گەشتوگوزار و شەھیدان و ئەنفالکراوان ئامادەی دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان بن.
ئەو پەرلەمنتارانە داوایانکردووە وەزیرەکان لە دانیشتنەکەدا ڕوونکردنەوە بدەن سەبارە بە پێشکەشکردنی خومەتگوزاری گشتی و گرفتەکانی کەسوکاری شەھیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و منداڵە وونبووەکان و کەسوکاری ئەنفالکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و شارۆچکەی چەمچەماڵ.
ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ ھەرێم نەناردووە و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆ دابەشکردنی مووچە گرفتی بۆ دروستبووە و نەناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە کاریگەریی لەسەر داھات دروستکردووە.
دەقی پەیامەکە :
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە دوا ماڵئاوایی ڕابەری بزووتنەوەی پادشایی دەستووری، شەریف عەلی کوڕی حسێن-مان پێگەیشت کە دوێنی دووشەممە کۆچی دوایی کرد.
لەکاتێکدا دڵتەنگیی قووڵی خۆمان بۆ ئەم کۆستە دەردەبڕین، بەشانازییەوە یادی کاروانی رەسەنی ژیانی تایبەتی و سیاسی کوچکردوو دەکەینەوە کە کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و میانڕەو بو
لە گۆڕەپانی سیاسی عیراقدا و لە تێکۆشانی نیشتمانپەروەرانەی ولە نێو ئۆپۆزسیۆنی عیراقیدا
لەپاش روخانی رژێمی لەناوچو، بەشدارییەکی کارای ھەبوو لە داڕشتنەوەی بونیادنانی دیموکراسی دەوڵەتی نوێی عیراقی، لەکاتی نووسینەوەی دەستووری ھەمیشەیی عیراقیشدا ڕۆڵێکی وەھای بینی کە خزمەت بە واقیع و ئایندەی عیراق و عیراقییەکان بکات و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان مسۆگەر بکات.
داواکارین لە خودای گەورە کۆچکردوو شەریف عەلی کوڕی حسێن بخاتە بەر میھرەبانی فراوانی خۆیی و بەبەھەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامی و خۆڕاگری ببەخشێت بە بنەماڵە بەڕێزەکەیان.
إنا للە وإنا إلیە راجعون
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چالاکییەکی ھاوبەشی ھێزەکانیان لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراقی دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد سەبارەت بە گروپێکی تیرۆرستی سەر بە ڕێکخراوی داعش کە پێکھاتبوون لە دوو کەسی خۆکوژی بیانی و یەک کەسی گەیەنەر کە ھاوڵاتی عێراقییە ، لە بۆسەیەکی ھێزە ھاوبەشەکەدا تونرا دەستگیربکرێن و سەرجەم پلانە تیرۆرستیەکانیان ھەڵبوەشێنرێتەوە ، پڕۆسەکەش لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجام درا .
بە وتەی لیوا یەحیا ڕەسوڵ، ئۆپەراسیۆنەکە بە پێی ڕاسپاردەی مستەفا کازمی فەرماندی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەنجام دراوە و دەزگای دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەشدار بوو ، وە توانرا لە مۆڵگەکانی تایبەت بە خۆیان پێش گەیشتنیان بە شوێنی ئامانجەکە دەستگیر بکرێن.
وتیشی رۆژانە 12 تا 15 سەعات كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەن.
دەقی پەیامەکە :
ئەمڕۆ یادی سی وچوار ساڵەی دڕندانەترین تاوانی دژ بەگەلەکەمان دەکەینەوە کەلە چەند چرکەیەکدا رژێمی بەعس بەچەکی کۆمەڵکوژی کیمیاویی لەپارێزگای ھەڵەبجەیدا وھەزاران ھاوڵاتی شەھید وبریندارکرد و ھەربەھۆی ئەم پەلامارە سامناکە دژ بەمرۆییەوە چەندین خێزان لەیەکتری دابڕان کەتاکو ئێستاش بەشێکیان لەچاوەڕوانی بە یەکتر شادبونەوەدان ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری بریندارو بەرکەوتە تاکو ئێستا بەھۆی کاریگەری زامەکانی ئەو چەکەوە دەناڵینن .
ئەو کارەساتەی کەسی وچوار ساڵ لەمەوبەر شۆڤینیەکانی بەعس بەسەرئەم شارەیانداھێنا رقێک بووبەرامبەر ڕۆڵی مێژوویی ھەڵەبجە کەلەجوڵانەوەی فەرھەنگی وشارستانێتی و سیاسیداچەندین زانا وعەلامەی ئایینی کوردپەروەر وگەورە شاعیر وخاوەن قەڵەمی بوێری بەبیری پێشکەوتوخوازی و کوردایەتی پەروەردە و گۆشکران کەلەڕاپەڕین و شۆڕشەکانی گەلەکەماندا رۆڵی پێشەنگیان ھەبوو بەتایبەتی لەشۆڕشی نوێی گەلەکەماندایەکەمین مەفرەزەسەرەتاییەکانی ئەم سنورە لەشارەزوور و دەوروبەری چەکی مەردایەتی و بەرگرییان دژ بەزوڵم و ستەمی بەعس ھەڵگرت و بانگی دەستپێکردنەوەی شۆڕشیان دا.
پاش تێپەڕبونی زیاتر لە سێ دەیە بەسەر ئەو کارەساتەدا وێڕای ھەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجەو گوندەکانی دەوروبەری کە پێشتر وێران وتەختکرابون، دوای بونەپارێزگای ئەو شارە، زۆرینەی دەزگا حکومی وخزمەتگوزارییەکانی لێ دامەزرا، بەڵام ھێشتا لەدامەزراوە رەسمیەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵدا وەک پێویست بە ڕەسمی ناساندنی ھەڵەبجە بەپارێزگای نۆزدەیەمی عێراق نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو لە دابینکردنی مافەدەستوریی ویاساییەکاندا دڵنەوایی نەکراوەتەوە .
کەسو کاری سەربەرزی شەھیدانی جینۆسایدی شانزەی سێ و ھاوڵاتیانی بەشەرەفی ھەڵەبجەی ھەمیشەخۆڕاگڕ
لەم یادەداجارێکی تر بۆ ھەموو لایەکی دووپاتدەکەیەنەوە لەپێناو سارێژبونی ئەو برینانەی کەتاکو ئێستا بەشێکی زۆر لەخەڵکەکەی بەدەستیەوە دەناڵێنن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەرێگەی حکومەت وحزبەوە ھەوڵەکان زیاترچڕ دەکاتەوە کەخزمەتگوزاری زیاتر بە ھەڵەبجەودانیشتوانی ناوچەکە بگەیەنێت لە پێناو دابینکردنی ژیاننێکی ئاسودەو پڕلە کامەرانی و ڕەوینەوەی یەکجارەکی گشت مەینەتیەکان و بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی گشت قوربانیانی ئەو کارەساتە.
نەمری بۆ شەھیدانی ھەڵەبجەوقوربانیانی جینۆسایدی گەلەکەمان.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ئەمین بابەشێخ، گرنگیی ئەم پەیوەندیانەی یەکێتی و ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ ناوەندە سیاسی و سەربازییەکانی وڵاتێکی وەک شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای بەپێویست و گرنگ وەسفکردو دووپاتیکردەوە، کە ھاوبەشێکی سەرەکی و بەھێزی ھاوپەیمانان بووە لەڕزگاری و ئازادی عێراقەوە تاکو جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو داعش، وتیشی: پشتیوانێکی بەردەوامیی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە بوون لەمەشق و راھێنان و رێکخستنەوە بەرەو یەکخستنەوەشیان .
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا گقتوگۆ لەسەر بارودۆخی ھەرێم و عێراق بەگشتیی کراو ئەمین بابەشێخ بۆ وەفدی میوانی تەئکید کردەوە، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەرچی زووە پێکھێنانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقی بەلاوە مەبەستە کە کابینەیەک بێت کە خزمەتی ھاووڵاتی بکات و لەئاست چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراقی فیدراڵدا بێت .
نوێنەری نانەواخانەکان رایگەیاند، وەک ھەنگاوی یەکەم بە بڕیارەکە رازین و چاوەڕێن بەڵێنەکانی تر بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بە نرخی ھەرزانتر و کەمکردنەوەی باج لەسەریان جێبەجێبکرێت.
وتیشی، کێشەی سەمونخانەکان وەک خۆی ماوەتەوەو بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو چارەسەر بکرێت.
دوای ئەوەی راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک رایگەیاند، کوردانی کەرکوک تەنھا بۆ ماوەی سێ سەعات دەتوانن ئاھەنگی نەورۆز بگێڕن و ناشبێت ھیچ دروشمێکی نەتەوەیی بڵینەوە، بە فشاری پەرلەمانتارانی یەکێتی گۆڕانکاری لە نوسراوەکەیدا کردوو لە نوسراوێکی نوێدا پیرۆزبایی نەورۆزی لە کورد کردووە و نووسیویەتی، کوردانی کەرکوک مافی خۆیانە بە ئازادی تەواو و بە ھەرجۆرێک خۆیان دەیانەوێت ئاھەنگی نەورۆز بگێڕن.
پارێزگاری کەرکوک داوای لە پێکھاتەکانی تری کەرکوکیش کردووە لەگەڵ کوردا بەشداری ئاھەنگی نەورۆز بکەن.