کوردستانکوردستان

‎لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئیبراھیم عەلی رۆژنامەنووس رایگەیاند، دوای شەش رۆژ لە دەستگیرکردنیان بە ھەوڵی تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئازاد کراون.

پێشتر سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و نووسەران، بەڵکو جێگەیەکە بۆ رێزگرتن لە رەخنە و ئازادییەکانی رۆژنامەنوسان و خاوەن قەڵەمە ئازا و بوێرەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەیامەکەدا کەجەکە دەڵێت، د. لەتیف ڕەشید لە پێناو ئازادیی گەلی کورددا ڕەنجی زۆری داوە، لەلای گەلی کوردستان کەسێکی خۆشەویستە و رێزی لێدەگیرێت و کەسایەتییەکی بەنرخە. گەلی کورد، وەک کەسێکی خاوەن ھەستی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری، کە بۆ ئازادیی گەلی کورد خزمەتی کردووە، وەک ڕۆشنبیر و کەسایەتییەک، کە بۆ تێکۆشانی ئازادی سوودی زۆری گەیاندووە، دەیناسێت.

لە بەشێکی پەیامەکەدا ھاتووە، ئێمە دەمانەوێت ئەو چاوەڕوانیانەی خۆمان بۆ بەڕێز لەتیف ڕەشید بخەینەڕوو، کە خزمەتی گەورە ھەم بە گەلی کوردستان و ھەم گەلانی عێراق دەکات. ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی کورد لە کارەکانیدا سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و ڕایدەگەیەنین، کە پشتیوانیی لێدەکەین.

کەجەکە دەشڵێت، د. لەتیف ڕەشید ھەم وەک مام جەلال خزمەتی گەورەی بە گەلی کوردستان گەیاندووە و ھەم بۆ ھەڵبژاردنی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەلی ھەرێم لە ڕێگەی دێموکراسییەوە، ئەوەیان نیشاندا، کە دەبێتە خاوەن ھەوڵ بۆ چارەسەری. ھەر خۆی بەڕێز ڕەشید لەنزیکەوە مام جەلالی دەناسی و دۆستایەتیی کردووە و پێکەوە کاریان کردووە.

باسی لەوەش کردووە، گەلی کورد لە قۆناغێک و پرۆسەیەکی مێژووییدایە، کە چارەنووسی ڕوون و یەکلایی دەکاتەوە. لەم تێکۆشانە مێژووییەدا، کە قوربانی و نرخی گەورەی تیادا دراوە، لە ئەنجام دا گەلەکەمان دەستکەوتی گەورەی بەدەستھێناوە، لەناو یەکێتییەکی دیموکراتیکدا بە تەواوی ئازادیی خۆی بەدەست دەھێنێت، گەیشتووەتە ئەو قۆناغە، کە لەگەڵ گەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا پێکەوە ژیانێک بنیات بنێن. چاوەڕوانییەکانی گەلی کوردستان ئەوەیە، بۆ گەیشتنی ئەم تێکۆشانە بە سەرکەوتن، دەبێت ھەموو کەسێک بەرپرسیارانە ھەڵسوکەوت دەکات و سودی پێبگەیەنێت. ئێمە لەو ھیوایەداین بەڕێز دکتۆر عەبدولەتیف ڕەشید، کە خاوەن ھەستی نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزی و پەیوەستە بە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەیەوە، دەست بە ھەوڵەکانی دەکات بۆ بەدیھێنانی چاوەڕوانییەکانی گەلی کوردستان، بەو خەباتەی کە ئەنجامی دەدات، سوودێکی گەورە بە دۆزی ئازادیی گەلی کوردستان دەگەیەنێت.

راشیگەیاند، ھەم گەلی عێراق و ھەم ھەرێم چاوەڕوانییان لەو کەسایەتییانە ھەیە، کە ئەرکی سیاسی لە ئەستۆ دەگرن. ھەم گەلی عێراق و ھەم  ھەرێم کێشەی جدییان ھەیە. ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و سوودگەیاندن بە چارەسەرکردنیان زۆر گرنگە. ھێزە داگیرکەر و چەوسێنەرەکان دەیانەوێت ھەم لە عێراق و ھەم لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا باڵادەستیی خۆیان زیاتر بکەن، بۆ بەدەستھێنانی ھێڵە سیاسی و ئابوورییەکان، نزیکایەتیی مەزھەبی و تایفەگەری بەرەو پێش دەبەن، دەیانەوێت لەو رێگەیەوە کێشەکان قوڵتر بکەنەوە، بەڵام تەنھا کێشەکانی عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە دیموکراتیزەکردن چارەسەر دەکرێن.

لە کۆتایی پەیامەکەدا ھاتووە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر – پاکتاوکار، کە دەستبەرداری عەقڵییەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن و سڕینەوە نەبووە، بۆ سەرکوتکردنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و بۆ پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی کوردان ھێرش دەکاتە سەر ھەموو شوێنێک. لەو چوارچێوەیەدا ھێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان و عێراق، دەیەوێت خۆی بە ئامانجەکانی میساقی – میللی بگەیەنێت. دەوڵەتی تورک چەندین ناوچەی باشووری کوردستانی داگیرکردووە. دەیەوێت ئەم داگیرکارییە قوڵتر بکات، چونکە ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی کوردستان و پاکتاوکردن و سڕینەوەی کوردە، دەیەوێت بۆ گەیشتن بەسنورەکانی میساقی - میللی باڵادەستیی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت. ھێرش و دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک لە بنچینەدا ھێرشکردنە سەر سەروەری و یەکپارچەیی دیموکراتیکی عێراق و باشووری کوردستانە. ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی کورد بۆ پاراستنی گەلی کوردستان و بەدیھێنانی ئازادی لە دژی ئەم ھێزە داگیرکەر و چەوسێنەرە لە تێکۆشانداین. چاوەڕوانیی ئێمە و گەلەکەمان بە شێوەیەکی سەرەکی لە سەرۆک کۆماری عێراق و ھەروەھا لە بەڕێوەبەرانی عێراق ئەوەیە، کە لە دژی سیاسەتی نیو – عوسمانی (عوسمانیی نوێ)ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکار، کە دەیەوێت گەلی ناوچەکە سەرکوت و ملکەچ بکات، ھەڵوێست نیشان بدەن و لە دژی بوەستنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری نوێی عێڕاق کرد و ھیوای خواست ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ‌و ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیران بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ ببێتە مایەی کۆتاییھاتنی کێشەکان‌و سەقامگیریی‌و بووژاندنەوەی دۆخی ئابووریی ھاووڵاتیان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ھیواخوازیشە کابینەی نوێ بەشێوەیەک بێ بتوانێ چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم‌و ناوەند بکات.

تایبەت بە پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ڕایگەیاند: کۆمەڵ بەردەوام نەیاری ئەوە بووە ماوەی یاسایی پەڕلەمان درێژ بکرێتەوەو کاری بۆ ئەوەش کردوە ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێ، بەڵام بە داخەوە لایەنەکانی دەستەڵات کە بەرپرسیار بوون لە ھەنگاونان بۆ ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردن لەکاتی خۆی، بە مەبەست خەمساردییان کردووەو ئامادەکارییان نەکرد، گەیشت بەوەی تەمەنی پەرلەمان درێژ بکەنەوە.

ھەر لەوبارەوە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بە تێروتەسەلی پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان‌و ھەڵوێستی خۆی خستە بەر باس‌و لێکۆڵینەوەو گەیشت بەو بڕیارەی ئەو پرسە گرینگە لە دەستەڵاتی کۆبوونەوەی گشتییەو بەپێی پەیڕەوی نێوخۆ پرسێکی چارەنووسسازەو دەبێ لە کۆبوونەوەی گشتیی بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێ، کە لە ڕۆژانی ئایندەدا ئەنجام دەدرێ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئەوەی ھەوڵبدرێت مانگانە لەکاتی خۆیدا شایستە داراییەکانیان خەرجبکرێت.

د. ماکوان جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی دوپاتیکردەوە، ھەوڵدەدەین بەوپەڕی شەفافییەتەوە ئەرکەکانی سەرشانمان لەپێناو خزمەتی ھاوڵاتیانی کوردستاندا بە بێ جیاوازی جێبەجی بکەین.

ھەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لە ڕۆژی یەکشەمەوە ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١٠/١٦) پاڵپشتی دارایی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ئەو زانکۆیانە خەرج بکرێت کە تا ئێستا پاڵپشتی دارایی مانگی حوزەیرانیان بۆ خەرج نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سایتی زانکۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە، بۆ کەمکردنەوەی رۆتینات و ڕێگرییە کارگێڕەییەکان بۆ راییکردنی کاروباری خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی سلێمانی، بۆ یەکەمین جار پرۆسەی تۆمارکردنی زانیاری کەسی خوێندکاری تازە وەرگیراو دەکرێت بە ئۆنلاین ‌و بۆ ئەمساڵ دەخرێتەکار.

روونیشیکردووەتەوە، بەپێی ئەو پرۆسە نوێیە، چیتر خوێندکار پێویست ناکات سەردانی مەیدانی زانکۆی سلێمانی بکات بۆ مامەڵەی زانیاری خۆ تۆمارکردن، بەڵکو لەڕێگەی وێبسایتی رەسمی تۆماری گشتی خوێندکاران، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین خۆیان تۆمار بکەن.

ھەروەھا لە وێبسایتەکەدا، خوێندکار ئاشنا دەبێت بە سەرجەم بەش و کۆلیژەکانی زانکۆی سلێمانی و ناونیشانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز جەنابی دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق


بەناوی خۆم و ھاوڕێیانم لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆککۆماری عێراق بەگەرمی پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
عێراق بە قۆناخێکی ھەستیار و ئاڵۆز تێپەڕ دەبێت، ئومێدەوارم رۆلی جەنابتان یارمەتیدەر بێ بۆ بەدیھێنانی سەقامگیریی و چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی بنەماکانی دەستوور.

لەگەڵ رێزماندا…

بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٤ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٢

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش : 

بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ١٤ / ١٠ / ٢٠٢٢ سەعات ٤:١٠ دەقە چەند کەسێکی دەرچوو لە یاسا بەجلوبەرگی سەربازی و چەکەوە ھەڵدەکوتنە  سەرماڵی بەڕێز ( یونس قادر ئەحمەد ) لە گەڕەکی ئاشتی  سلێمانی کە پیشەی بازرگانەو یەکێکە لە سەرمایەدارەکان و دەیفڕێنن و ئۆتۆمبێلکەی لەجۆری لێکزز و بڕێکی پارەو ئاڵتوون دەدزن و ھەڵدێن .

پاش ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانمان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی ورد سەرەداو دەستکەوت کە ئەم تاوانکارییە لەرێگای گروپێکەوە ئەنجام دراوە کە پێکھاتبوون لە کورد و عەرەب ، سەرئەنجام لەسەر پێشنیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ژورێکی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێکھێنراو شوێنی تۆمەتباران ئاشکراکرا کە بەرەوەبەغدا ھەڵھاتوون .
پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەر تیمێکی تایبەتی ئاسایشی سلێمانی ھەمان رۆژ گەیشتنە دیالەو بەھاوبەشی ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی توانرا لەھەڵمەتێکی سەرکەتوودا دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی ( ئ ، م )  و ( ھ . ی ) و ھاوڵاتی بارمتەکراو یونس قادر ئەحمەد یش رزگار بکەن .

دواتر لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و لەدوو ھەڵمەتی جیادا رۆژی پێنج شەممە ١٣ / ١٠ / ٢٠٢٢ لە  قەزای کفری گەرمیان تۆمەتبار ( م . م ) دەستگیرکراو رۆژی ١٤ / ١٠ / ٢٠٢٢  لە سلێمانی تۆمەتبار ( ح . ع ) دەستگیرکرا و لەلایەن ھێزەکانیشمانەوە دەست بەسەر  جبەخانە و چەک و جلوبەرگە سەربازییەکانیشدا گیرا .

بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە ئاشکراکردنی ئەم گروپە و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە تۆمەتباران لەماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعات بەرئەنجامی شەونخونی و کارکردنی بەردەوامی ھێزەکانمان بوو ، کە وەک ھەمیشە ئامادەو سازبوونە لەپێناو ئاسایش و ئارامی ھەرێم و پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان .

ھەروەک سوپاسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکەین کە ھەماھەنگ و ھاوکاربوون لەسەرخستنی  ئەم چالاکییەکدا و لێکۆڵینەوەش لەرووداوەکە بەردەوامە و لە داھاتوودا لەبارەی ئەم گروپە تاوانکارییە زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی 

١٤ / ١٠ / ٢٠٢٢

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، سوپاس ئاراستەی نوێنەرانی گەلی عێراق و سەرجەم ھێزە سیاسییەکان دەکات، لەپای متمانە بەخشینیان پێی.

بەڵێنیشیدا کارێکی زۆر بکات بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەری وڵات و بەرژەوەندییەکانی خەڵک، ھەروەھا بەڵێنیدا سەرۆک کۆماری ھەموو عێراقییەکان بێت بەبێ جیاوازی.

رۆژی پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی، د.لەتیف رەشیدی بە سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژارد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەشدار حەسەن"سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەستگیرکراوانی بادینان لە دوای مانگرتنەکەیان لە زیندان، لە چەندین ماف بێبەش کراون، لە ئێستاشدا وەک ماوەکانی رابردوو رێگە نادرێت پارێزەرەکانیان سەردانیان بکەن، لە ھەفتەیەکدا رۆژێک بۆ بینینایان دانراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دەستگیرکراوانی شیلادزێ لە ژورێکدا دانراون، کە جێگەی ھەشت کەسی تێدا دەبێتەوە، بەڵام لەو ژورەدا ٢٦ کەسیان داناوە.

وتیشی، چاوەڕوانی ئەوە دەکەن ماوەی ئازادکردنیان بە مەرج تەواو ببێت و ئازاد بکرێن، ئەگەر ماوەکەیان بۆ درێژ نەکرێتەوە، ئەوا لە داھاتویەکی نزیکدا ئازاد دەکرێن.

سەبارەت بە گواستنەوەیان بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی رایگەیاند، بە رەسمی داوایان کردوە بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی، بەڵام بەرێوەبەری چاکسازی گەورانی ھەولێر داواکەی راگرتوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم رایگەیاند، رەزامەندی پێویست لە وەزارەتی بەرگری عێراق وەرگیرا بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەک دەرچووی ئامادەییەکانی ھەرێمی کوردستان لە کۆلێژی سەربازی یەکی رۆستەمیە لە بەغداد و ھەر دەرچوویەکی ئامادەیی ئارەزومەندە دەتوانێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی رەسمی وەزارەتی بەرگری عێراق بە ئۆنلاین فۆڕم پڕ بکەنەوە.

لە بارەی مەرجی وەرگرت، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، چانسی وەرگیران بە گوێرەی بەرزی نمرەیە و فۆڕمەکان لە رۆژی شەممەوە چالاک دەبن تا ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، دەرچووان دەتوانن لەو ماوەیەدا فۆرم پڕ بکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"شیروان زرار"وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم لە رونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە کشانەوەی فراکسیۆن و پەرلەمانتار رایگەیاند، ھەر فراکسیۆنێک یاخود ئەندام پەرلەمانێک دەست لەکاردەکێشێتەوە، دەبێت بەنووسراوی رەسمی داواکاری خۆی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات و ڕوونی بکاتەوە، دەیەوێت مووچەو ئیمتیازی پەرلەمانتاری وەربگرێت یان ڕەتی دەکاتەوە.

ھاوکات سەرۆکایەتی پەرلەمانیش نووسراوێک ئاڕاستەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژرادن و راپرسی ھەرێم دەکات و داوای ڕیزبەندی دەنگی پاڵێوراوانی ئەو لیستەدەکات کە لە دوای ئەو پەرلەمانتارانەدێن، چەند پاڵێوڕاویان پێویست بێت ئەوەندە دەنگی پاڵێوڕاو پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش پرۆسەی متمانەی ئەو پەرلەمانتارانە دەخاتە بەرنامەی کاری خۆی و پاڵێوراو ئاگادار دەکرێتەوە لەدانیشتنی پەرلەمان ئامادەبێت وسووێندی یاسایی بخوات.

ئاماژی بۆ ئەوەشکردوە، ئەگەر ئەو لیستە پاڵێوراوەکانی بەڕیزبەندی ئامادەنەبوون شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان پڕبکەنەوە، یاخود یەدەگی پاڵێوراویان نەبوو ،ئەوکات ھەموو دەنگی ئەو قەوارەیەی لەھەڵبژاردن بەدەستیھێناوە، دابەشی قەوارە براوە بەشداربووەکانی تری ناوپەرلەمان دەکرێت بەپێی ریزبەندی کورسی و دەنگەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویان کردەوە، دادگایەکی تورکیا بە تۆمەتی (بەئامانجگرتنی داواکاری گشتیی لە سەردەمی یوکسەل کۆجامان) سزای دوو ساڵ و شەش مانگی تر زیندانییکردنی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند، ئەوەش جیا لە سزاکانی تری.

پێشتریش داواکاری گشتی تورکیا لە سکاڵایەکدا بەتۆمەتی (بەئامانجگرتنی ئەو کەسانەی بەشدارن لە تێکۆشان دژی تیرۆر) سکاڵای دژی دەمیرتاش جوڵاندووە و لەسەر ئەو تۆمەتانە داواکاری گشتیی داوای سزای دوو تا پێنج ساڵ سزای زیندانییکردنی بۆ دەمیرتاش کرد بوو. دواجار دەمیرتاش بە دوو ساڵ و شەش مانگی تر زیندانییکردن سزا درا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، بەھۆی تەقەی ھێزەکانی پاراستنی سنور لە ئێران لە ناوچەی “تەتە”ی سەر بە ھەورامان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی مەریوان گیانی لەدەستدا، ھاوکات بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ و کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان لە ناوچەی پاوە لە پارێزگای کرماشان سێ کۆڵبەری تریش برینداربوون، رەوشی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

بەپێی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١، بە ھۆی تەقەی ھێزە ئەمنییەکان ٤٦ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و ١٢٢ کۆڵبەریش برینداربون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‏‎لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی بەرنامە، ستراتیژی حکومەتی نوێ و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار لە ماوەی یاسایی خۆیدا و ھەنگاونان بەرەو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان.

‏‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جارێکیتر پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سودانی کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێکەی بۆ خواست. جەختیشی لەھەمان راسپاردەکانی کۆبوونەوەی پێشوو کردەوە و وتی، پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد ئەرکی حکومەتی نوێیە و دەبێت بەیەک چاو سەیری گەلی کورد و ھەموو گەلانی دیکەی عێراق بکرێت. ھیواشی خواست ھەمووان بە یەک تیم لەپێناو بەدیھێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان کار بکەن و کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەن.

‏‎لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە دووبارەنەکردنەوەی ئەزموونی حوکمڕانی کرد لە رابردوودا و وتی، ھیوادارم حکومەتی نوێ بە دیدگایەکی نوێوە بەرەوە حوکمڕانییەکی تەندروست ھەنگاوبنێت، ھەڵە و ئەزموونی رابردوو دووبارە نەکاتەوە. کێشە سیاسییەکانی تێکەڵی حوکمڕانی نەکرێت و ھاوڵاتییان نەبنە قوربانی ململانێکان. پێکھێنانی حکومەتیش لەم ساتە ھەستیارەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و ھەموومان لەپێناو ھەوڵە نیشتمانییەکان پشتیوان دەبین.

‏‎لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی، راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق ستایشی سەرۆک بافڵی کرد بۆ سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە و وتی، ئەمڕۆ ھاتوومەتە لای برا، ھاوڕێ و بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی نوێ. سەرۆک بافڵ و یەکێتی ھاوبەشێکی راستگۆی ئێمەن و پێکەوە بەرەو بونیادنانی داھاتوویەکی گەشتر ھەنگاو دەنێین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ "د. لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە وەرگرتنی ئەو پۆستە نوێیەدا و قوڵکردنەوەی پەیوەندیی برایانەی نێوان ھەردوو وڵاتی دووپاتکردەوە.

لە بەرامبەردا "د. لەتیف رەشید"سەرۆک کۆماری عێراق، سوپاسی ھەڵوێستی پادشای ئوردنی کرد بۆ گرنگیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و کاری ھاوبەش لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەلی عێراق و ئوردن، ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی بۆ پادشای ئوردن و گەلەکەی و حکومەتەکەی خواست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سامرا گوزەل"پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمانی تورکیاوە مافی پارێزبەندی لێوەرگیرایەوە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە لە دیاربەکر دەستگیر کرا، لە ئێستاشدا لە زیندانی مارماریاوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری ئێف ژمارە یەکی کاندرای کۆجاعەلی لە ئیستەنبوڵ.

"سامرا گوزەل" لە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ "پارتی کرێکارانی کوردستان" لە کاتی چوونی بۆ پارێزگای ئەدیرنە دەستگیر کرا، میدیاکانی تورکیاش بڵاویان کردەوە لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا ناسنامەی ساختەی پێ بوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...555556557558559...956