سەرۆک بافڵ: یەکێتی بەڕێزەوە لە مێژوو و خەباتی کاکەییەکان دەڕوانێت
کوردسات نیوز
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
دەقی پیرۆزباییەکە...
بەبۆنەی جەژنی سێ رۆژەی یاران (قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی دەکەم و ھیوادارم ئەم جەژنە بە دڵخۆشی و کامەرانییەوە بەسەربەرن.
کاکەییەکان پێکھاتەیەکی گرنگ و نموونەیەکی بەرزی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوە ژیان بوون لە کوردستان. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێزەوە لە مێژوو و خەباتی کاکەییەکان دەڕوانێت و وەک ھەمیشە پارێزەر و بەدیھێنەری مافەکانیان دەبێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان