کەشناسی ھەرێمی کوردستان: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
کوردسات نیوز
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم شەو ئەگەری نمەباران ھەیە لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و باکوری ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا بەفرێکی کەم لە ناوچە سنورییەکانی دەبارێت لە گەڵ دروستبوونی تەم و مژ لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەی جیا جیا.
ئاشکراشیکرد، سبەی شەممە پێشبینی دەکرێت ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ھەوری تەواو بێت لەگەڵ دەستپێکردنی نمەباران لە کاتەکانی نیوەڕۆدا پاشان ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە، ھاوکات بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵ دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکەن.