وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوام دەبێت
کوردسات نیوز
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تا رۆژی چواری ئەم مانگە، بڕی ٤٦ ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار و ٨٠٠ لیتر نەوت لەسەرانسەری ھەرێمی کوردستان بەسەر ٢٣٤ ھەزار و ٢٥٤ خێزان لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەولێر و دھۆک دابەشکراوە.
راشیگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوام دەبێت و بەم نزیکانە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان تەواودەبێت و دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوت لە دەوروبەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان .