ساڵی رابردوو ٧٦٧٨ تاوانی جۆراوجۆر لە ھەولێر ئەنجام دراوە
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
"ھۆگر عەزیز"وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵی رابردوو ٧ ھەزار و ٦٧٨ تاوان ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش ٦ ھەزار و ٨٩٤ تاوان ئاشکرا کراوە و تۆمەتباران دراونەتە دادگا.
وتیشی، ساڵی رابردوو ٦٢ تاوانی کوشتن ئەنجام دراوە، ٧٩ کەسیش بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کراون، ٧٧حاڵەتی خۆکوشتنیش لە بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر تۆمار کراوە.