وەزارەتی تەندروستی رێکار لەبارەی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا دەگرێتەبەر
کوردسات نیوز
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا، کە ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی کردووە ئاماژەوەی بەوەکردووە، بەھۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و بە پشتبەستن بە راپۆرتەکانی نێودەوڵەتی و رێکخراوی تەندروستی جیھانی، ژمارەیەک لە وڵاتان رێکاری خۆپارێزیان گرتووەتەبەر بۆ ئەو کەسانەی لە وڵاتی چینەوە دێن و بۆ ئەم بەستە کاری پێویست ئەنجامبدەن.
دەشڵێت، داواکردنی پشکنینی کۆرۆنا PCR کە ئەنجامی نەرێنی بێت و بۆسەرجەم ئەو کەسانەی لە وڵاتی چینەوە دێن لەماوەی ٧٢ سەعات پێش ھاتنەناوەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان لە رێکەوتی ١٥ی ١ی ٢٠٢٣ جێبەجێدەکرێت.