ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێرەوە
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی موفتی، دوای گەیشتنی ھێزێکی لێکۆڵینەوە بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (ڕەھا ب. ف.) کە بەدەستی باوکی کوژراوە، وە باوکی یەکێک بووە لە بەکارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لەشوێنی ڕووداو ڕایکردووە.
ڕاشیانگەیاند ، لەکاتی ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار بۆ ئەوەی ڕادەستی یاسای بکات.