دەقی پرسەنامەکە : 

بەڕێزان و خزمانی کەڵکەسماق و بزووتنەوەی حەقە 

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەلاوە عەبدولڕەحمان) ھاوسەری کاک مستەفای مامە رەزای کەڵکەسماق، رابەری کۆچکردووی بزووتنەوەی حەقە و دایکی ھەردوو پێشمەرگەی دێرین عەبدولرەحمان و سەربەستمان پێگەیشت.

‎بۆئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
‎دڵسۆزتان 

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان