کوردستانکوردستان

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی پزیشکی ئوردنی لەنووسراوێکی ڕەسمیدا کەئیمزای دکتۆر محەمەد موسا، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی پزیشکی ئوردنی لەسەرە، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانپیادانان بە  نۆ نەخۆشخانە لە ھەرێمی کوردستان کە چوار نەخۆشخانەیان دەکەوێتە شاری سلێمانی ئەوانیش نەخۆشخانەی شار، نەخۆشخانەی منداڵبوون، نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان و نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێرکاری.

ڕشیگەیاند، لەو نووسراوەدا ھاتووە لەوەڵامی نووسراوێکی ئەنجومەنی کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان سەبارەت بە بەدەستھێنانی دانپیادانانی ئەنجومەنی پزیشکی ئوردنی بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانە و پرۆگرامی مەشق لەھەرێمی کوردستان، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی پزیشکی ئوردنی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانپیادانان بەژمارەیەک نەخۆشخانە و پرۆگرامی مەشقی پزیشکی لەھەرێمی کوردستان لەگەڵ پێکھێنانی لیژنەیەک.

تەندروستی سلێمانی ڕوونی کردووەتەوە، دوای سە ردانکردنی لیژنەیەک لە ئەنجومەنی پزیشکی ئوردنی وە دیراسە کردنی نەخوشخانەکان، ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر دانپیادانان بە چوار نەخۆشخانە لە سلێمانی و دوو نەخۆشخانە لە ھەولێر سێ نە خوشخانە لە دھۆک. 

ئەنجومەنی پزیشکی ئوردن دامەزراوەیەکی پزیشکییە و لەسەر ئاستی جیهان چەندین بڕوانامەی وەرگرتوە. چەندین پزیک و شارەزای پزیشکی لە خۆدەگرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەرچەند بڕیاربوو ئەمڕۆ ١٠ کەس لە دەستگیرکراوانی بادینان ئازادبکرێن کە پێنج کەسیان خەڵکی شیلادزێن و پێنج کەسەکەی دیکەش خەڵکی دھۆکن، بەڵام بەبیانووی کەموکورتی لە دۆسیەکانیان و تەواونەکردنی رێکارەکان، ئازادکردنی ئەو چالاکوانانە بۆ رۆژی یەکشەممە دواخراوە.

وتیشی، دواخستنی دۆسیەکانیان و ئازادنەکردنیان دەستی سیاسی لەپشتەوەیە، ئەگەر رۆژی یەکشەممە داواکانیان جێبەجێنەکرێت، ئەوا بەپێی ماددەی ٣٢٩ لە یاسای سزادانی عێراقی ھەر فەرمانبەرێک بڕیاری دادگا جێبەجێنەکات، یان رێگربێت لە جێبەجێکردنی، ئەوا سزادەدرێت بە زیندانیکردن یاخود غەرامەکردن، بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی ھەولێریش ئیعتباردەکرێت بەوەی تاوانی ئەنجامدابێت، بۆ ئەو مەبەستەش سکاڵا لەسەر بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی ھەولێر تۆماردەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕابەڕین ڕایگەیاند، لە درێژەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەشی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکایندا، لە ئەنجامی بەدواداچوون و چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر کەسانی گوماناوی توانیویانە ٤ کەس دەستگیر بکەن کە ماددەی "٣٠" لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان دەیانگرێتەوە. 

‎ڕاشیگەیاند، ھەر لە درێژەی کارو چالاکییەکانی بەشی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بە ھاوکاری یاریدەدەریێتی ئاسایشی سەنگەسەر توانراوە کەسێک دەستگیر بکەن کەبڕی ٢٥٠ غرام ماددەی ھۆشبەری لەجۆری "حەشیش" پێ بووە و بەپێی ماددەی "٢٦" لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان سزا دەدرێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی ٦٠ کۆچبەر لە دوورگەی کیسیرا لە یۆنان گیریانخواردووە کە ھەوڵیانداوە بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن، لەئێستاشدا لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

وتیشی، کۆچبەرەکان خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ئێران و ئەفغانستانن، دوو کەسی رۆسیش دەستگیرکراون ئەگەری ھەیە قاچاغچی کۆچبەرەکان بن.

نوێنەری دەزگای لوتکە ھەروەھا جەختی لەوەشکردەوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ کۆچبەرەکان کراوە و ھەموو ئامێرێکی پەیوەندیکردنیشیان لێوەرگیراوە، پێدەچێت رەوانەی کامپە داخراوەکانی دەوروبەری ئەسینا بکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، بەشێکی تری چەکی شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتووە، کە بڕەکەی ٢٧ ملیار دینارە. 

لەو بڕە پارەیەش حەوت ملیار دینار بۆ سلێمانی و ١٥ ملیار دینار بۆ ھەولێر و پێنج ملیار دیناریش بۆ دھۆک تەرخان کراوە. 

وتیشی، دوای رێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەمەبەستی زیاتر خۆ ئامادەکردن بۆ دابەشکردنی موچە لە ڕۆژانی پشوو مووچە دابەشکردن ڕادەگیرێت.


راشیگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە رێکەوتی ٢١/٨/٢٠٢٢  بە پێی خشتەی ئامادەکراو دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم و بەڕێوەبەری سندوقی پاڵپشتی شێرپەنجە و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک کۆبونەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەدا پێشنیاری دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە لە دھۆک پەسەندکراوە.

لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی و نەخۆشخانەی نانەکەلی لە ھەولێر بۆ چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە ھەیە. بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ھیوا، رۆژانە زیاتر لە ھەزار کەس بە مەبەستی پشکنین سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن و زیاتر لە ٢٥٠ کەسیش رۆژانە چارەسەری کیمیایی وەردەگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ھێزی تورکیا لەناوچە سنورییەکانی نزیک جەرابلوس لە ریفی حەلەب زەنگی ئاگادار کردنەوەیان لێداوە و ھەروەھا فڕۆکەیەکی زۆر بە ئاسمانی ناوچەکە دەگەڕێن و ھێزێکی تورکی زۆریش لە زۆربەی ناوچەکانی سنوری تورکیا لە ریفی حەلەب و حەسەکە و رەققە بڵاوکراونەتەوە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا. 

ھاوکات ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاندووە، ھیچ گۆڕانکارییەکی سەربازی لە سنوری سوریا و تورکیا رووینەداوە، بەڵام سوپای تورکیا بەنیازە لە چەند سەعاتی داھاتوودا ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران لەسەر خاکی سوریا بگوازێتەوە، ھەروەھا ئاستی ھەڕەشەکان بۆ سەر ناوچەکانیان تاوتوێدەکەن. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی تورکیادا بۆ سەر ناوەندی شاری کۆبانێ و ریفی رۆژئاوای شارەکە بەتایبەت ناوچەکانی "بوبان و ئەشمە و زورمەغار و گردی چاقلی" کە سوپای سوریای تێدایە، منداڵێک گیانی لەدەستداوە و پێنج مەدەنیش برینداربوون.

راشیگەیاند، ١١ سەربازی سوپای سوریاش کوژراون و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، سوپای تورکیا ناوچەیەکی شاری عامودای بۆردومانکردووە و بەو ھۆیەوە پێنج کەس کوژراون و سێی دیکەش بریداربوون.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوولەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەھەندێک کاتدا لەناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆز و خۆل بە تایبەتی لەکاتەکانی ئێوارەد ، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی پێنجشەممە
ھەولێر  : ٤٢
سلێمانی : ٤١
دھۆک  : ٤٠
کەرکوک : ٤٣
زاخۆ     :٤٢
ھەڵەبجە : ٤٣
سۆران  : ٤٠
راپەرین : ٤١
گەرمیان: ٤٥

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشدار حسن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان، تەواوی دۆسیەکانی ئازاد کردنی بە مەرجی سزادراوانی بادینان و چەند سزادراوێکیترش کە بەھەمان مادەی یەک لە یاسای ژمارە ٢١ ی پەرلەمان سزادراون گەیشتە دادگا .


وتیشی، ھەردوو ئەندامی داواکاری گشتی چاکسازی گەورانی ھەولێر و دادوەری دادگای کەتنی دەشتی ھەولێر (کسنزان) لە کۆبونەوەدان و چاوەڕوانی ھەواڵی خۆش بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردووە، لەچەند رۆژی رابردوودا، ھەر یەک لە (مەھمەت جاندەمیر)ی تەمەن (٦٠) ساڵ ھاوسەرۆکی پارتی ھەرێمە دیموکراتیەکان (دەبەپە) لە شاری باتمان  و (ئیبراھیم یڵدرم) تەمەن (٦٨) ساڵ  بە ھۆی نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای گرفتی تەندروستی، ھەزار و ٥١٧ نەخۆش  بەھۆی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن پزیشکی دادوەرییەوە دراون ئازادناکرێن و تەنیا بە مردن زیندانەکان جێدەھێڵن.  

ھەر بە ھۆی ئازادنەکردنی زیندانیانی سیاسی، لە ماوەی ھەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٤٣ زیندانی بەھۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاواز کامل سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەھۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و دانانی کارمەند لەسەر شەقامەکە بۆ بانگکردنی ھاوڵاتیان کە بووەتەھۆی بێزاریی، چوار شوێنی وێنەگر و فۆتۆکۆپی لەشەقامی جەوازات داخران.

سەرۆکی لیژنەکە وتیشی، پێشتر سەرجەم ئەوشوێنانە ئاگاداراکراونەتەوەو بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، بەڵام ئەم چوا رشوێنە پابەند نەبوون بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخران و خاوەنەکانیان ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی دروستبونی کێشەیەک لە دانا غاز و کوژاندنەوەی گشتی کارەبا، بەرھەم ھێنانی کارەبا بۆ نزم ترین ئاست دابەزیوە.

ئاشکراشیکردووە، کۆنترۆڵ ناچاربووە بە بڕینی کارەبای زۆربەی ناوچەکانی سلێمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایانە بدات کە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکەوە لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردوو پێشکەشکرابوون بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام دادگا وادەی بڕیاردانی لەسەر ئەو سکاڵایانە بۆ ٣٠ مانگ دواخست.

ئەو پەرلەمانتارانەی سکاڵایان تۆمارکردووە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پاساویان ئەوەیە ئەنجومەنی نوێنەران شکستیھێناوە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و وادەی دەستوریش بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تێپەڕیووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...552553554555556...923