کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا رایانگەیاند ، لەدوو چالاکی جیادا شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە دوو لەتۆمەتبارەکان تەقەیان لە ھاوڵاتییەک کردبوو. چوار تۆمەتبارەکەی تریان لەسەر سکاڵای ژنێک دەستگیرکراون کە دەستدرێژیان کردبووە سەری .

ئاماژەیان بەوەکرد ، دوای ئەوەی ژنێک سکاڵای تۆمارکرد لەسەر چەند کەسێک کە دەستدرێژییان کردۆتەسەر، لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێت، کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان سکاڵاکاری ھەڵخەڵەتاندووەو بردویەتی بۆ باخێک لەسنوری بەکرەجۆ، لەوێ تۆمەتباران دەستدرێژییان کردۆتەسەر.

ھاوکات، لەچالاکییەکی ترداو دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لەسنوری گەڕەکی بەکرەجۆ بە فیشەک بریندار کرا ، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ و ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو توانرا ھەردوو تۆمەتبارەکە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن .

لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی یەکشەممەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم رایگەیاند، تا ئێستا بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی قەرزی کرێی ئاو کاری پێدەکرێت و بڕیارەکە تا ١٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دواتر درێژ ناکرێتەوە.

لە ماوەی شەش ساڵی رابردوشدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین جار مووچەی لە کاتی خۆیدا دابەش نەکرد و چەند جارێکیش بە لێبڕین و چارەکە مووچە دابەشکرا، بەو ھۆیەوە ھاووڵاتیانی ھەرێم نەیانتوانی بەپێی پێویست پارەی خزمەتگوزارییەکان بدەن و بڕێکی زۆر کرێی ئاو و کارەبایان لەسەر کۆبوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکھاتبوو لە دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی  و د. رێبوار ئیسماعیل و د. مەجید حەمەدەمین ئەندامانی سەرکردایەتی و فەیسەڵ کەریم خان سەردانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کورد کردو لەلایەن محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتەکەوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئاراستەی محەمەدی حاجی مەحمود کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و جەختی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان ھەردوولا کردوەوە.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە دۆخی کوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان کراو ھەردوولا ھاوڕابوون کە پێویستە کورد وەک یەک تیمی یەکگرتوو کاربکا بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستووری و نەتەوەییەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کۆسار نەوزاد، ئەو گەنجەی ئێوارەی ٢١ی مانگی رابردوو لەگەڵ دوو گەنجی دیکە کەوتنە ناو چەمی خەمەڵوکە، لەلایەن تیمی مەلەوانی تەق تەق دۆزراوەتەوە.

وتیشی، تەرمی کۆسار نەوزاد لە دووری ٢٠٠ مەتر لە شوێنی دۆزینەوەی دوو تەرمەکەی دیکە و لە نزیک گۆمی بەردەباز دۆزراوەتەوە.

ئێوارەی ٢١ی مانگی رابردوو سێ گەنج بەناوەکانی ھەڵکەوت نوری و دەرون رەئوف و کۆسار نەوزاد لە چەمی خەمەڵوکەی قەزای ماوەت بێسەروشوێن بوو، دوای ١٢ رۆژ لە گەڕان بەدوایاندا، شەممەی رابردوو تەرمی ھەڵکەوت و دەرون دۆزرانەوە و ئەمڕۆش تەرمی کۆسار دۆزرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبەرامبەر خەرج نەكردنی موچەكانیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوكەوە، ژمارەیەك لە مامۆستایانی گرێبەست لە پەروەردەی كەركوك لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەكە گردبونەوە و رەخنەیان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك گرت لە بەرامبەر دواخستنی خەرجكردنی موچەكانیان بۆ ماوەی سێ مانگ لە كاتێكدا موچەكەیان تەها 250 هەزار دینارە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە ٤ی ٤ی ٢٠٢٢ دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ئازاری ٢٠٢٢ی ھاوڵاتیانی پارێزگای ھەولێر .

ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەشکردنی بەشەخۆراک لە بنکەی ٢٠١ی ناوشار، کە گەڕەکەکانی شۆرش و کوێستان و زانایان و ئاری و کانی و شەقامی سورچیان و شەقامی بەحرکە دەگرێتەوە دەستیپێکردووە. 


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاشکرایکردووە، ئەو بابەتانەی دابەشکران زەیت و دۆشاوی تەماتە و شەکر بوون و ھەرکاتێک برنج و نیسک و لەتکە نۆک گەیشتە کۆگاکانیان ڕاستەوخۆ بەسەر بریکارەکاندا دابەشدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار کەس گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ھەریر، بەپێی وتەی شاتحاڵەکان ئۆتۆمبێلێک کەوتبووە نێو گۆمێکی ئاو. 


وتیشی، یەکێک لە سەرنشینەکان، کە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەناوی ئومێد رزگار خنکا ئەوانی تریش لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری دان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای پێدانی زانیاری لە پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی چوارقوڕنە سەر بەقەزای رانیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان تیدا کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت و گومانی دزی لێدەکرێت مەفرەزەکانیان لە بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی راپەڕین گەیشتوونەتە شوێنەکە و توانیان دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و شۆفێرەکەشی دەستگیر بکەن .


ئاشکرایکرووە، لە ئەنجامی  لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت ئۆتۆمبێلەکە لە پارێزگای سلێمانی دزراوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی ٤٤٦ و گواستنەوەی پەڕاوەکە بۆ بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەئامادەبوونی"ئۆلیڤییە دێکۆتینی"کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومی لە ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجە پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی ھاواری سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە کرایەوە.
پارێزگاری ھەڵەبجە رایگەیاند، پرۆژەکە دەبێتە ھۆی چارەسەرکردنی گرفتی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە، بەڵێنیشیدا گرفتی قیرکردنی نزیکەی دوو کیلۆمەتر ڕێگای ناو گوندەکە چارەسەر بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مامۆستا ئەحمەد سۆفی پێشنوێژی مزگەوتی سەعید نورەسی لە سەنتەری قەزای سۆران بە  کوردسات نیوزی رایگەیاند، بە بڕیاری بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران لە پێشنوێژی دوورخراوەتەوە و کەسێکی تر خراوەتە شوێنەکەی.

وتیشی، بەڕێوەبەری ئەقاف پێی وتووە بڕیاری دوورخستنەوەی بەھۆکاری حزبی بوونە لەکاتێکدا لە ھەموو تەمەنیدا کاری حزبی نەکردووەو سەر بە ھیچ حزبێکیش نەبووە.

ئەو مامۆستا ئایینیە ئاشکراشیکرد، چەندین مامۆستای ئایینی تر ھەن کە وتار خوێن و پێشنوێژی دەکەن و کاری حزبیش دەکەن، لەبەر ئەوەی سەر بەلایەنێکی دیاریکراون دوورناخرێنەوە، بەڵام درووخستنەوەی مامۆستای ئایینی لە سنوورەکە بووەتە دیاردە و ھەر پێشنوێژ و وتارخوێنێک بە دڵی ئەوان قسە نەکات ئەوا سزا دەدرێت و دروور دەخرێتەوە.

ماوەی چەند ساڵێکە بەھۆی ئاماژەکردنی مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژانی ھەینی بە قسەی ھەق و وەستانەوە لە دژی گەندەڵی و نادادپەروەریی و کەمی خزمەتگوزاریی بۆ ھاوڵاتیان لە مینبەری مزگەوتەکانەوە، چەندین مامۆستای ئایینی لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک و دەوروبەریان، لەلایەن وەزارەتی ئەقاف و ئیدارە خۆجێیەکانی لە وتاردان دوورخراونەتەوە. 

مامۆستایەکی ئاینیش دەڵێت، وەزارەتی ئەوقاف زیاتر پشتگیریی لەو مامۆستا ئاینییانە دەکات کە دەست لەسەرسنگن یان بێدەنگن بەرامبەر ئەو ھەموو نادادپەروەری و خراپەکارییانە. 

جەختیشی کردەوە کە ئەوقاف نەیتوانیووە بێلایەنیی خۆی بپارێزێت وەک دەزگایەکی دەوڵەتی، چونکە ئەوەی خەڵکی خۆیان بێت، ھەموو کارئاسانییەکی بۆ دەکەن و پشتگیریی دەکەن ئەوەی بە دڵیشیان نەبێت سزای دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 راشیگەیاند، ئەو پارەیە لە ژمارە حیسابی ھاووڵاتیەکی پاکستانی بووە بە ناوی"مورتەزا لاخانی" سەرپەرشتی پڕۆسەی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستانی کردووە، لە ژمارە حسیابیەکەی کۆمپانیا قوبرسییەکەی لە لوبنان کێشە دروست بووە.

وتیشی ، لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆی بەڵگەکانیان داوە بە داواکاری گشتی، داواکاری گشتیش ئەو کاتە نوسراوی کرد بۆ "ئاشتی ھەورامی" وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم و "مورتەزا لاخانی"، بەڵام وەڵامی نوسراوەکەی داواکاری گشتی نەدرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوقی جۆرج بەدر جێگری بەڕێوەبەری گشتی بانکی ( بی بی ئەی سی) لوبنانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان، لێدوانەکەی لەبارەی مایەپوچبوونی حکومەت و بانکی ناوەندی رەتکردۆتەوە.

سەبارەت بە مەترسی لەسەر لقەکانی بانکەکەیان لە ھەرێم و عێراق رایگەیاند، رەوشەکە ئاساییەو ھیچ کاریگەرییەک لەسەر مامەڵە بانکییەکانیان نیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت لای پارتییە و بەھۆی ئەوەی سەرۆکی حکومەت لێپرسراوی یەکەمە، پێوستە لێپرسراوێتی ھەڵبگرێت، بەڵام نایەوێت بەرپرسیاریەتی ئەو دۆخەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە بگرێتە ئەستۆ.

وتیشی، ئەو شێوە حکومڕانییەی ھەیە کێشەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستانی دروستکردوە، ٤٥ کورسی لەگەڵ ١١ کورسی کە لە گیرفانی پارتیدایە تەحەکوم بەکوردستانەوە دەکات، بەڵام کێشەی پارتی لە کوردستان و عیراق ئەوەیە لێپرسراوێتی ھەڵناگرێت.

راشیگەیاند، کاتی ئەوەیە ھەڵوەستە بکرێت و ستۆپ بە پارتی بکرێت، وەکو یەکێتی دەستیان پێکردووە و نابێت ئەم باردوخە بەمشێوەی ئێستا بەردەوامبێت و قبوڵ بکرێت، بەبێ ئەوەی رێگە بدرێت ھەرێمی کوردستان بکرێت بە دوو زۆن وەک ئەوەی پارتی حەزی پێدەکات.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخی سیاسی کوردستان دەریدەخات پارتی لەشوێنێکە و ھەموو ھێزە سیاسیەکانی تر لەشوێنێکی ترن، بارودۆخی ئابوری ئێستای ھەرێمیش ئەنجامی سیاسەتی ئابووری سەربەخۆیە.

ستران عەبدوڵا تەئکیدیکردەوە، دەبێت ئەمساڵ ھەڵبژاردن بکرێت، بەڵام ئەگەر بە یاسا و کۆمسیۆنێکی کۆن بکرێت ئەوا ھیچ پێویست ناکات ھەڵبژاردن بکرێت، چونکە ھەمان ئەنجامی پێشتر دەبێت، بۆیە پێویستە یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە فراکسیۆنەکان جگە لەپارتی پرۆژەیەکیان پێشکەشکردوە، تا یاسایەکی نوێ بێت و فرەبازنەیی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٣١ی ٣ی ٢٠٢٢ لە کاتی کۆتاییھاتنی یاری نێوان دوو یانەی وەرزشی لە یەکێک لەیاریگەکانی قەزای کەلار کۆمەڵێک بەناو ھاندەر لەپاش تەواوبوونی یاریەکە ھێرشیان کردە سەر ماڵی گشتی کە پێکھاتبوو لە ترافیک لایت و کەرەستەکانی ھاتوچۆ لە یەکێک لە فلکەکانی نزیک لەو یاریگەیە و دوور لە ھەموو بەھایەکی نیشتیمانی و نزیکەی  ١٥ گڵۆپی ترافیک لایتیان شکاندووە.

راشیگەیاندووە، بۆ ئەومەبەستە سکاڵای یاساییان لە دژی ئەنجامدەرانی ئەو کارە تۆمار کرد لە دادگای لێکۆڵینەوە و دادوەری لێکۆڵینەوەش کۆنووسی بۆ کەیسەکە کردەوە و بەپێی مادەی  ٤۷۷ لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ۱۱۱ ساڵی ۱۹٦۹ فەرمانی راگرتنی بۆ ژمارەیەک لەو کەسانە دەرکرد .

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان رونیکردوەتەوە، ھۆکاری دواخستنی راگەیەندراوەکە لەبەر پاراستنی سەلامەتی لێکۆڵینەوە و دروست دەرخستنی راستیەکان بووە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ھاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە دوا کات بۆ لێخۆشبونی لە ١٥%ی کرێی ئاو، رۆژی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢، بۆیە داوایان لێ دەکات سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو بکەن تا سودمەندبن لەو داشکاندنە. 

لە ماوەی شەش ساڵی رابردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین جار مووچەی لە کاتی خۆیدا دابەش نەکرد و چەند جارێکیش بە لێبڕین و چارەکە مووچە دابەشکرا، بەو ھۆیەوە ھاوڵاتیانی ھەرێم نەیانتوانی بەپێی پێویست پارەی خزمەتگوزارییەکان بدەن و بڕێکی زۆر کرێی ئاو و کارەبایان لەسەریان کۆبوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بەھۆی گرفتی نەبوونی دەرمان و کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییەکان بەشێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن.

وتیشی، ھەریەک لە نەخۆشخانەکانی ھیوا و منداڵبوون و د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان و پسپۆڕییەکانی دڵ و بانکی خوێن، بەشێکی زۆری  خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...537538539540541...798