شوان جەبار بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، پێدانی موچەی خانەنشینان بە ئەلیکترۆنی رۆژی پێنج شەممە ٢٣ ی ئەم مانگە دەستپێدەکات، سەرەتا ئەو خانەنشینانە موچەیان پێدەدرێت کە کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە و دەتوانن سەردانی ئەو بنکانە بکەن کە دیاریکراون.

وتیشی بۆ ئەوانەی کارتەکانیان وەرنەگرتووە پڕۆسەکە بەردەوامە و رۆژانە بانگھێشت دەکرێن و کارتەکانیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی موچە وەربگرن.

بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکرد، خانەنشینان ھیچ جۆرە رسوماتێکیان لێوەرناگیرێت لەبەرامبەر دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.