کوردستانکوردستان

لەسەر راسپاردەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم، بەمەبەستی رێکخستنەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگە، پلەی سێ ھەزا و ٩٧٦ کارمەند و پێشمەرگە و پلەدار بەرزکرایەوە.

ھاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەی پلەکانیان لە رۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە جیاوازی مووچەکەشیان بۆ خەرجدەکرێت.

لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان و پێشمەرگە و پلەداران دەستیپێکردووەتەوە و ساڵانەش بەبێ دواکەوتن لە خشتەکانی نەورۆز و ئەیلول، پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە دوای گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵەکانی ۲٠١٨-٢٠١٩ بڕیارە لەمەودوا پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بەبێ دواکەوتن بەرزبکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە گوندی باکۆزێ لە باکوری بەنداوی موسڵ دەنگێکی بەرز بیستراوە و دواتر دەرکەوتووە شوێنەواری تەقینەوەیەک لەشێوەی گولـلە ھاوەن لەناوچەکە بەجێماوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، ڕووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە  و دانیشتوانی گوندەکەش دەڵێن، یەکەمینجارە ڕووداویکی لەو شێوەیە لەناوچەکەیان ڕوودەدات.

گوندی باکۆزێ ناوچەیەکی گەشتیارییە و تائێشتاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو ڕووداوە رانەگەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو بارەیەوە کاروان خۆشناو وتەبێژی پاسەوانی سنور ڕایگەیاند لەسەر فەرمانی لیوا روکنی ماف حەماد فازڵ ھادی دزەیی فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، و لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی عەمید گۆران ساڵح خۆشناو ئامر لیوای دوو؛ لوتکەکانی چیای قەلەڕەش لە ناحیەی سیدەکان کۆنتڕۆلکران.

وتیشی ئەمەش بەمەبەستی نەھێشتنی دیاردەی بەقاچاغ بردن و دزەکردنی نایاسایی و ڕێگریکردن لە ھاتنی سوپای تورکی بۆ نێو خاکی عێڕاق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتبار لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناو و پێی راگەیاندوون، سەعات ۳۰:٣ خولەکی شەوی ۱۳ لەسەر  ۱٤ /٩ / ٢٠٢٢ بەدەمانچەیەک لەکاتی خەودا ھەستام بەکوشتنی باوکمو پاشان ئاگاداری ھێزە ئەمنییەکانمان کرد کەباوکم کوژراوە.

تۆمەتبار باسی لەوەش کردووە کە ئەو دەمانچەیەی باوکی پێکوشتووە لەگەڵ چەکێکی دیکە لەجۆری کڵاشینکۆڤ پاش ڕوداوەکە بروویەتی لەوەردێک لەگوندەکەی خۆیان شاردوویەتیەوە.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، لەسەربڕیاری دادوەر ھەردوو چەکەکەش لەلایەن ھێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیرا.

سەبارەت بەھۆکاری کوشتنەکە تۆمەتبارەکە بە پۆلیسی وتووە، لەسەر کێشەی خێزانی پەیوەندیدار بەخێزانەکەی خۆیان کوشتوێتی.

لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو دۆسێی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بەرێزان  ئەندامانی  دەستەی  بەرێوەبردنی  رێکخراوی  منداڵپارێزی کوردستان  

لە یادی سی ویەک ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی منداڵپارێزی  کوردستاندا پیرۆزباییەکی  گەرمتان ئاڕاستە دەکەین

رێکخراوەکەتان کەلە ساڵی١٩٩١وە لەلایەن خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و چەند کەسانێکی خۆبەخشەوە وەک رێکخراوێکی ناحکومی  قازانج نەویست  بۆ دڵنیابوون لەدابینکردنی پاراستن و تەندروستی و پەروەردە بۆ ھەموو منداڵێک بەبێ جیاوازی دامەزراوە ، لەماوەی ئەو چەند ساڵەی کارکردنتاندا  ھەزاران منداڵ و خێزان بەبێ جیاوازی سوودمەندی پرۆژەکانی ئەم  ریکخراوە  بوون ، جگە لەوانەش  لە رێگەی  پرۆژەکانی سەنتەری گەنجان  وکازیوەکان لە زۆربەی  شار و شارۆچکەکاندا  لە ڕاھێنان و فێرکردنی  وەرزش و بوارەجیاکانی ھونەردا چەندین  گەنج و منداڵی بەھرەمەندی وەک ھونەرمەند پێگەیاندوە ، بە گشتی  بەرفراوانی  ھاوکاری و کۆمەکە مرۆیی و چالاکیەکانی رێکخراوی  منداڵپارێزی  کوردستان کە بەشێکی  زۆریان دوور لە چاوی میدیا  پێشکەشکراون،  شایانی  ستایش و رێزن ، بۆیە  لەم  یادەدا جارێکی  تر  ھیوای سەرکەوتنی زیاتر  بۆ بەردەوامی  رێکخراوەکەتان  دەخوازین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری  کۆمەڵانی  خەڵکی کوردستاندا.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لە سنوری قەزای ئاکرێ سابیر ئاکرەی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گوللـەی لێکرا، لە ئەنجامدا بەداخەوە دەستبەجێ لەو شوێنە خۆی گیانی لەدەست دا.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند بەھۆی روداوەکەوە، ھاوسەر و منداڵێکی ئەو عەقیدە بریندارن، لەئێستادا تیمە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر روداوەکە.

دوابەدوای روداوەکەش پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی سابیر ئاکرەی دەستگیر کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھەرێم کەمال ئاغا" بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دوای تەواوبوونی چلەی ئیمام حسێن، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکەنەوە، بەڵام مەرج نییە لە یەکەم کۆبوونەوەدا پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی داھاتوو یەکلایبکرێتەوە، چونکە ئەوە پەیوەستە بە رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانەوە. 

لەکۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردووەوە، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەھۆی ناکۆکی رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە پەکیکەوتووە. 

زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتاریش ئیمزایان کۆکردووەتەوە بۆ فشارخستنە سەر "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە گردبوونەوەکەدا جوتیاران و کاسبکارانی پێنجوێن ئاماژەیان بەوەکرد، دروستکردنی عەلوەی پێنجوێن قازانجێکی ئەوتۆی نابێت بۆ حکومەت و خەڵکی قەزاکە. 

دەشڵێن، رۆژانە نزیکەی ھەزار بارھەڵگر دەچێتە ئەو کەپرانەی ئێستا ھەیە، بەڵام عەلوەی نوێ جێگەی ٥ بارھەڵگر نابێتەوە، ھەروەھا رۆژانە ٢ ھەزار پیکابی بەروبوومی پێنجوێن دابەشدەبن بەسەر کەپرەکان، بەڵام لە عەلوەی نوێدا جێیان نابێتەوە. 

ھەروەھا راشیانگەیاند، رۆژانە سەدان کەس لە شارەزوور و سلێمانی دێنە پێنجوێن بۆ کەسابەت، بەڵام عەلوەی نوێ دەرگا بەڕوویاندا دادەخات.

جوتیاران و کاسبکارانی پێنجوێن داواشدەکەن، ئەگەر مەبەست کۆکردنەوەی داھاتە بۆ حکومەت دەتوانرێت کەپرەکانی ئێستا بمێنننەوە و بەپێی یاسا ساڵانە باجیان لێوەربگیرێت. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فازڵ حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ٣٩٧ رووداوی ھاتوچۆ لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ٦٦ رووداویان بەھۆی ماتۆڕسکیلەوە بووە و ھەر رووداوێکیش ماتۆڕسکیلی تێدابووبێت ئەو رووداوە گیان لەدەستدان یان برینداری تێدا بووە، ھۆکاری ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە نایاساییەکانیش بۆ کەمکردنەوەی ئەو رووداوە نەخوازراوانە دەگەڕێتەوە.  

لەبارەی راگرتنی سەرچاوەی ھێنانی ماتۆڕسکیل بۆ ھەرێمی کوردستان وتی، ئەوان وەکو ھاتوچۆ بەرپرسن لەوەی کاتێک دێتە سەرشەقام رێگری لێبکەن، بەڵام لایەنی تر ھەیە ئەو کارە بکات.

ئاشکراشیکرد، ھەر ماتۆڕسکیلێک بە شێوەی رەسمی لە دەروازەکانەوە ھێنرابێتە ناو ھەرێمی کوردستان و بەڵگەنامەی رەسمی ھەبێت دەستیبەسەردا نەگیراوە، بەڵام زۆرینەی ئەو ماتۆڕسکیلانەی ئێستا ھەن ھیچ بەڵگەنامەیەکیان نییە و نایاسایین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ئاسایشی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی ١٢ی ئەیلول لەکاتی گواستنەوەی دەستگیرکراوێکی داعش لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر، ھێرش دەکاتە سەر ئەندامانی ئاسایش و چەکەکەیان دەبات و دواتر تەقەیان لێدەکات کە بەھۆیەوە دوو ئەندامیان شەھیدبوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تێرۆریستەی داعش ھەڵھاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوەتەوە.

بە پێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مروفیش،  لە ھێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر  بازگەیەکی پشکنین لە گوندی ئەبریھا لە ڕۆژھەڵاتی دێرەزور ئەندامێکی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە گیانی لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(فەرھاد شامی) بەڕپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی (ھەسەدە) دووپاتیکردەوە کە ھێشتا زووە چاوەڕوانی کۆتاییھاتنی قۆناغی دووەمی ھەڵمەتی "مرۆڤ و ئاسایش" بکرێت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی شانەکانی داعش لە کەمپی ھۆل کە ماوەی ٢١ ڕۆژە بەردەوامە.

جەختیشی لەوەکردەوە، ھەڵمەتەکە توانای شانەکانی داعشی لاواز کردووە، بەجۆرێک کاریگەری ژنانی داعشی لە کەمپەکەدا کەمیکردەوە.

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پاڵپشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی ھەڵمەتی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" لە کەمپی ھۆل.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ڤالا فەرید ئیبراھیم وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لە نوسراوێکدا، کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، لەبارەی پێشنیازە یاسای ناونانی  چەمچەماڵ بە پایتەختی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان پشتگیری لە رای وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکات و پێشنیازە یاساکە رەتدەکاتەوە.

لە نوسراوەکەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەماندا ھاتووە، "سەبارەت بە پیشنیازە یاسای ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ھەرێمی کوردستان – عێراق، دوابەدوای وەرگرتنی را و سەرنجی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە ژمارە ٩١ لە ١٦/٦/٢٠٢٢، بەرێزتان ئاگادار دەکەینەوە کە پشتگیری لە رای وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکەین، بە رەتکردنەوەی پێشنیازە یاسای ئاماژەپێکرا لە بەرئەوەی زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان خاوەنی شەھیدن و یادەکانیش لەسەرجەم ناوچەکان دەکرێتەوە." 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو  رۆژی یەکی ئاب سێ ملیۆن و ٧٧٩ ھەزار و ٦٥٦ گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، کە لە ٨٥% یان لە شارەکانی ناوەراست و باشوری عێراق و ١٥%یان گەشتیاری بیانین و لە وڵاتانی ترەوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیان کردووە.

دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی سێ ھەزار شوێن و بنکەی گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان ھەیە کە خزمەتگوزاری گەشتیاری پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن، ئەو شوێنانەش لە ھەردوو وەرزی زستان و ھاوین چالاکی و فێستیڤاڵی جۆراوجۆریان لێ ئەنجام دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دکتۆر پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی راگەیاند، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و لەڕێی بانکی ناوەندی سلێمانییەوە پارەی پێویستی دابینکرد و ھەفتەی داھاتوو دەرماڵەی مانگی پێنجی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەشدەکرێت.

ئاشکراشیکرد، بەڵێن دراوە پاش چەند ھەفتەیەک پارەی پێویست بۆ دەرماڵەی مانگی شەش دابینبکرێت.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی راشیگەیاند، بە ھاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ھەوڵی بەدەستھێنانی وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بۆ خوێندکاران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، " نیگەرانم کە رۆژانە ھەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەکانەوە دەبیستم، ھەر لە پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی کورد و تورکمان و عەرەبە رەسەنەکان و کریستیانەکانی کەرکوک تا کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان."

وتیشی، "دەبێت چ وەک حکومەتی ھەرێم و چ وەک لایەنە سیاسییەکان ھەموو پێکەوە ھەوڵ و توانای خۆمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم ناوچانە و نابێت لەوە زیاتر پشتگوێ بخرێن."

ھەروەھا ھەردولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی گرفتە ئیداری و سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی خانەقین و دوبز و دوز و دەشتی نەینەوا و شەنگال و کێشەی خوێندنگا کوردییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی کوشتنی ھاوڵاتیەک دەستگیرکردووە کە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ھەڵاتبوون.

 ئاماژە بەوەشکراوە،‌ چوار تۆمەتبارەکە لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا  دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبارەکان تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە. 

ھەفتەی رابردوو ڕووداوێکی تەقەکردن لە نزیک پارکی ئازادی سلێمانی ڕوویدا و تێیدا کەسێک بەفیشەک بریندارکرا و دوای دوو ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...536537538539540...922