سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی بەشێک دەبێت لە چارەسەری کێشەکان
١٩ی شوباتی ٢٠٢٣
لە دیدارەکەدا ھەردوولا بیرو ڕایان ئالوگۆڕکرد سەبارەت بە بارودۆخی گشتی لە ناوچەکە و دوا گۆڕانکاری و پێشھاتەکان، سەعدی ئەحمەد پیرە شیکارییەکی ووردی بۆ تەواوی باروودۆخەکە کردو دڵنیای کردنەوە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشێک دەبێت لە چارەسەری کێشەکان و ھەوێنی تەبایی دەبێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بەڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەکگرتوەکان کرد، بۆ رۆڵبینین لە چارەسەری کێشە سیاسی و ئابووری و یاساییەکان لە رێگەی ھاوکاریکردن و رێنماییکردنی ھێز و لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.
ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان (یونامی) لە ھەولێر تەئکیدیکردەوە، ئەوان بە گرنگییەوە دەرواننە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا خوازیاری ئاشتی، ئارامی، سەقامگیری سیاسین لە عیراق و ھەرێمی کوردستان، ھاوکات ئامادەیی ھەموو کارئاسانی و ھەماھەنگی و ھاوکاریەکن بۆ گەلانی عێراق


