لە سنورەکانی کرماشان کۆڵبەرێک گیانیلەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای روانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان، لە نزیک گوندی شوانکارە، ئۆتۆمبێلێکی ھەڵگری کۆڵبەران تووشی رووداوی ھاتووچۆ بووە، لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانیلەدەستداوە و چوار کۆڵبەری دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرەی گیانیلەدەستداوە، ناوی سامان یەعقوبی و خەڵکی گوندی سەرخبانی جوانڕۆ بووە.
ھەنگاو ئاشکراشیکردووە، دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش و یادگار لە سنورەکانی نەوسود کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران و بە سەختی برینداربوون، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی ناوەندە تەندروستییەکان کراون.



