پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
کوردسات نیوز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر داواکاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانی خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵیش درێژکرایەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بریاردرا بە خەرجکردنی زیاتر لە ٧ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان، دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣.
ئەم بڕە پارەیەش ھاوشێوەی ساڵی رابردوو لەسەر بودجەی زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخان دەکرێت.



