دەستەی دەستپاکیی: لە عێراق کێشەی پارە و داھات نییە و کێشەی گەندەڵی ھەیە
کوردسات نیوز
٢١ی شوباتی ٢٠٢٣
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کێشەی پارە و داھات نییە، کێشەی ئیدارەدانی خراپ و گەندەڵی ھەیە.
وتیشی، سەرەڕای ئەو داھات و پارە زۆرەی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام لە ٢٥%ی خەڵک لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن.



