نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم کۆمپانیا و کارگە و پڕۆژە موڵەتدارەکان لە ھەرێمی کوردستان تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ مافی پێدانی دۆلارییان پێدەدرێت لە رێگەی سەکۆ ئەلکترۆنییەکەی بانکی ناوەندییەوە.

دەشڵێت، مەرجە بەڵگەنامەکانیان وەرگێرابێتە سەر زمانی عەرەبی بەشێوەی یاسایی، بەڵام دوای ئەو وادە پێویستە لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ تۆمار بکرێن و مۆڵەتی کارکردن وەربگرن.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئاشکراشیکرد، ئەو بڕیارە لە ئێستادا سوودێکی باشی دەبێت بۆ خاوەنکارانی ھەرێم ، بەڵام لە کۆتایی ئەمساڵ و داھاتووشدا بوونی ئەو مەرجە گرفتی گەورە بۆ خاوەنکاران و ئابووری ھەرێم 
دروستدەکات و پێویستە بە ھەموو شێوەیەک رێگری لەو زیانانە بکەن کە بەھۆی ناجێگیری بەھای دینار بەر ئابووری ھەرێمی کوردستان دەکەوێت.