بانکی ئیقلیمی بازرگانی (ئارتی بانک) لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دانانی دیناری عێراقی لە بانکەکە بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی راگیراوە.

بانکەکە ئاماژەی بە ھۆکاری راگرتنی  فرۆشتنی دۆلار نەکردووە و تەنھا باسی لەوەکردووە کە لەکاتی دووبارە دەستکردنەوە بە پڕۆسەکە گەشتیارن ئاگاداردەکاتەوە.

راگرتنی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی رەسمی لە ھەولێر دوای ئەوە ھات کە رۆژی دووشەممە گرفت بۆ فرۆشتنی دۆلار دروستبوو، بەھۆیەوە بەشێک لە گەشتیاران نەیانتوانی لەکاتی خۆیدا گەشت بکەن و گەشتەکانیان دواکەوت.

بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندیی عێراق، لەو بانکانەی کە مۆڵەتی بانکەکەیان ھەیە، بڕی حەوت ھەزار دۆلار بە گەشتیاران و سێ ھەزار دۆلار بە عەمرەکاران دەدرێت بە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ ھەزار دینار.