وەزارەتی دارایی: ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٥٢ ملیار دینار قەرز گەڕاوەتەوە خەزێنەی گشتی
گۆران
٢١ی شوباتی ٢٠٢٣
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، ڕێکارە یاساییەکان بۆ تەملیکرنی ئەو موڵکانە بەردەوامە کە لە لایەن بازرگانان و وەبەرھێنەران لەکاتی وەرگرتنی قەرزی ئاسانکاری لە ڕێی بانکەکانەوە وەک بارمتە دانراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرھێنەرانە ٣٧٥ملیار و ٤٤٤ ملیۆن و ١٨٩ ھەزار و ٤٦٥ دینار سودی چوەتە سەر.
وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت، لەدوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان ١٧ ملیار و ٧٤٣ ملیۆن و ٩٦٧ ھەزار و ٧٢٤ دینار بە شێوەی نەقدی گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی ھەرێم .
دەشڵێت، لە ڕێگەی بانکەکانەوە دەستیکردووە بە تەملیککردن و فرۆشتنی ئەو موڵکانەی بە بارمتە دانراون، لەو چوارچێوەیەشدا بە بەھای ٣٤ ملیار و ١٥٣ ملیۆن و ٨٠ ھەزار دینار موڵکی بەبارمتە دانراو فرۆشراوە، حەوت موڵکی نوێش لە سەر بانکەکانی وەزارەتی دارایی تۆمار کراون.



