بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و رەوشی وڵاتەکە، زیاتر لە  ٧٥٠٠ ھاوڵاتی کوردی رۆژھەڵات لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی ٢١٥٠ کەسیان ئاشکرا بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەنێو ئەو کەسانەی ناسنامەیان ئاشکرا بووە، ١٨٩ منداڵ و ٢٢٠ ژن و کچی تێدایە.

پێشتریش رێکخراوی مافی مرۆڤی ھێرانا بڵاویکردبووەوە، ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ ٥٢٩ کەس بەرزبووەتەوە و نزیکەی ٢٠ ھەزار خۆپیشاندەریش لە سەرتاسەری ئێران دەستگیرکراون.