کوردستانکوردستان

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەسنوری ھەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بەتەقەی ھێزە ئەمنیەکانی ئێران برینداربووە، ھەروەھا ڕۆژی شەممەش لەسنووری نەوسوود کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بریندارکراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ماوەی پێنج رۆژدا ١٦ کۆڵبەر لە سنوری شارەکانی نەوسوود و مەریوان و بانە و سەردەشت لەرۆژھەڵاتی کوردستان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارشاڵ سامی سامپسن راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و راوێژکاری ھێزەکانی بەریتانیا لە ھەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی چاکسازی پڕۆسەیەکی قورسە، بەڵام ئاستەم نییە و ئەوەی دەستیان داوەتێ بە ھاوکاری ھاوپەیمانان ئاسان نەبووە و جێگەی بایەخی زۆرە.

وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند، ئاستەنگ و لەمپەڕ ھەیە، بەڵام پێویستییان بە ھاوکاری ھەمەلایەنەی ھەمووان ھەیە.

راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیاش جەختیکردووەتەوە، بە تەواوی پشتیوانی و پشتگیری لەھەنگاو و بڕیارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، چونکە کورد و پێشمەرگە پێویستییان بە داڕشتنی ستراتیژیەتی دوورمەودایە بۆ دروستکردنی ھێزێکی تۆکمەی سەربازی یەکگرتوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو لە خواردنگەیەکی زاخۆ ١٨٥ کەس بەھۆی خواردنی خراپەوە ژەھراویبوون و تائێستا زیاتر لە ٥٠ کەسیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

وتیشی، ئەمڕۆ چەند کەسێکی دیکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای رووداوەکە ژمارەیە سکاڵا لەسەر خاوەنی خواردنگەکە تۆمارکراوە، بۆیە بەپێی ماددەی ٤١٦ی یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ خاوەنی خواردنگەکە دەرکراوە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ  دەبێت و پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم بە خۆوە دەبینێت  لەگەڵ  تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی ھەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و  پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم بە یەک تا دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو بەخۆوە دەبینێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی  بۆ سبەی ھەینی:

ھەولێر     :  ٣٨
سلێمانی    :  ٣٧ 
دھۆک     :  ٣٦
کەرکوک  :  ٣٩
ھەڵەبجە   :  ٣٩
زاخۆ      :  ٣٧
سۆران    :  ٣٤
گەرمیان  :  ٤٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لەنوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕزگاری سکاڵای تۆمار کرد کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دزی لێکراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو دوای گەڕان و بەدواداچونەکان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە ھەستاوە بەشکاندنی جامی ئۆتۆمبێلی سکاڵاکارو بڕی دوو ملیۆن دیناری بردووە.

راشیگەیاند، لەچالاکییەکی تردا و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا بەھاوکاری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕاپەڕین، لەسەر سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە پێنج تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لە چالاکییەکی ترداو لەسەر سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک کە دزی لەماڵەکانیان کرابوو، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بافڵ جەلال تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر لەگەڵ وەفدێکی باڵای سیاسی و سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی"مارشاڵ سامی سامسپۆن"راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە و دوایین پێشھاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە یەکخستنی ھەوڵەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆیەکی نیشتمانیی بەرھەمدار بە بەشداری ھێز و لایەنە سیاسییەکان لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەکان.

سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن لە ھەرێم، سەرۆک"بافڵ جەلال تاڵەبانی"رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ ھەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراودا بەو مەرجەی یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە، دەبێت یاساکەش لەگەڵ رەوشی ئەمڕۆی ھەرێم بگونجێت، بۆ ئەوەش پێویستیان بە سازانی نیشتمانی و رێککەوتنێکی ھەمەلایەنە ھەیە، داواشی لە بەریتانیا کرد، ھاوکارییەکانی بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی ٩/ی ئەیلول کە دەکاتە سبەینێ دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەناوکردنی خانووی زیادەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، پاڵپشت بە ماددەی ٢ بڕگەی ٣ لە یاسایی ژمارە ٧ی ساڵی ٢٠٢١، دوای ئەو وادەیە داواکاری لە ھیچ ھاووڵاتییەک وەرناگیرێت و مافی بەناوکردنی نابێت.
بەپێی زانیارییەکانیش لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار خانووی زیادەڕۆ ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، لەم ھەفتەیەدا لەکۆی پشکنینی (٥٥) وێستگە، لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ھەولێر، (١٣) بەنزینخانەی تر لەھەولێر و دەوروبەری بەھۆی دەستکاریکردنی کوالیتی بەنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەھاووڵاتیان سزادراون و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

دەشڵێت، لەسەرەتای مانگی (٦)ی ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢.٩.٨، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (٢٥٥) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (٤) بەنزینخانەی تر بەھۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنی کوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەھاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە. 

پارێزگای ھەولێر راشیگەیاند، "لەئێستادا بەرھەمی بەنزینی جۆری ٨٠٠ دیناری نۆرماڵ بە کوالێتییەکی باش لەبەنزینخانەکاندا دەست دەکەوێت و لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێرییکردنی بەنزینخانەکانیش ھەوڵەکانیان چڕترکردۆتەوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کوالێتیی بەنزین، دڵنییای ھاوڵاتییان و ھاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەینەوە."

باسی لەوەش کردووە، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ھەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینی خراپ بفرۆشێتە ھاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەھاووڵاتیان دەکەین ھاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی ھەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی ھەولێر بکەنەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ بەئامادەبونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی شاری کەرکوک و بەشێک لەلێپرسراوانی  یەکێتی نیشتیمانی کوردسان لەسنوری پارێزگای کەرکوک بەسەرپەرشتی سیروان کوێخا نەجم جێگری لێپرسراوی یەکێتی لە کەرکوک و سلاح الدین ئەمبوڵانسێک کەبۆگواستنەوەی تەرم بەکار دێت بۆ مزگەوتی سەعید تۆماری دابین کرا.

جێگری لێپرسراوی یەکێتی لە کەرکوک و سلاح الدین لەمەراسیمی ڕادەست کردنی ئەمبوڵانسەکەدا دەڵێت بۆ حاڵەتی لە ناکاو و گواستنەوەی تەرم خەڵکی شاری کەرکوک دەتوانن بەبێ برامبەر ئەو ئەمبوڵانسە بەکار بھێنن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو دوو خوشکە دانیشتووی شاری تکریتن و تاوانەکەیان لەوێ ئەنجام داوە و ویستویانە لە ڕێگای ھەرێمی کوردستانەوە بەرەو و تورکیا ھەڵبێن، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان توانیان لە دھۆک پێش گەشتکردنیان بۆ تورکیا دەستگیرییان بکەن.

بۆ ئەو مەبەستە پەیامنێری کوردسات نیوز پەیوەندی بە وتەبێژی ئاسایشی ھەولێرەوە کرد و ڕەتکردەوە ھیچ لێدوانێک لەو بارەوە بدات و وتی دواتر ڕاگەیاندراوییان لەو بارەیەوە دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوزانیاریانەی دەست کوردسات نیوز کەوتوە ٨٦ ھەزار خانەنشین لەسنوری پارێزگای سلێمانی مووچە وەردەگرن و لەئێستادا مووچەی تەواو بۆ خانەنشینانی مەدەنی بێکێشە تەرخانکراوە ھاوکات بانکی ناوەندی سلێمانیش لەڕێگەی چەند ڕێوشوێنێکەوە کێشەی مووچەی خانەنشینانی سەربازی چارەسەردەکات، ھەروەھا موچەی تەواوی خانەنشینان دەکرێتە ئەلیکترۆنی و ھەر مووچەخۆرێک لەھەر شوێنێک بێت دەتوانێت مووچەکەی وەربگرێت.

سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی ھەرێم بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند لەمەودوا ھەوڵی تەواو ئەدرێت خانەنشینان لەبەر خۆرو سەرما و گەرما نەوەستن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان و لەشوێنی شیاو و بەبێ دروستبونی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ مووچەکانیان وەرگرن جگە لەوەش لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی ناحکومی ڕێککەوتون لەکاتی وەرگرتنی مووچە چەند خزمەتگوزاریەک پێشکەش بەخانەنشینان بکرێت وەک پشکنینی فشاری خوێن و شەکرەو چاو و چەند پشکنینێکی تری تەندروستی.

بەپێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز لەئەنجامی جێبەجێکردنی سیستەمی نوێ ئەلکترۆنی چەندین کەیسی بەھەدەردان و گەندەڵی لەموچەی خانەنشیان ھەبوە کە بەشێکیان ئەو خانەنشینانەن کە ساڵانێکە کۆچی دواییانکردوەو وارسیان نەبوەو موچەکانیان لەلایەن خەڵکی نەناسراوەوە وەرگیراوە بۆئەومەبەستە ڕێوشوێنی یاسای دەگیرێتەبەرو لەمەودواش بەھۆی سیستەمە نوێکەوە ئەو دیاردە نامێنێت و بنەبڕ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو ماددانە، لە دوو چالاکی جیادا دەستبەسەر بڕی ( ١٦ )کگم ماددەی ھۆشبەری جۆری { تلیاک }دا گیرا.

لە راگەیەندراوێکیدا ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە چوارچێوەی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکان و ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی ھەر جۆرە ماددەیەکی ھۆشبەر کە زیان بە ئابوری ھەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکات ، 

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لە چالاکی یەکەمدا دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون ھێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە ٢٠٢٢/٧/٢٩ لە بۆسەیەکدا دەست بەسەر بڕی { ١٦ } کگم ماددەی ( تلیاک )دا گیرا کە لەناو ( غەتاس ) ی ئاودا شاردرابویەوە و تۆمەتبارێکیش بەناوی ( ڕ ، ک ، ح ) دەستگیرکرا ، تۆمەتبار لە دایکبوی ١٩٩٣ ی ھەولێرە، ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری ( شیری ) پێبووە ، لە بازگەیەکی  دەروازەی شاری سلێمانی دەستگیرکراوە و بەپێ ی زانیاریەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ھێنرابوون .

لە چالاکی دووەمدا ھێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوەی وورد لە دەروازەی نێودەوڵەتی ( باشماخ ) لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٧/٣١ تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە ، کە دانیشتوی شاری (بۆکان) ە ، بەڕەگەز کوردە و لەدایکبوی  ١٩٧٠ بە ناوی ( م ، م ، ڕ ) خێزاندارە ، تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لەشاری سلێمانیەوە تلیاکەکە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی ھەرێمی کوردستان .

بە فەرمانی دادوەر بەپێ ی ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و دەستبەسەر تلیاکەکەدا گیراوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئارزۆ ئەشرەفی زادە بەرپرسی بەشی زەوی و زار لە وەزارەتی ژینگەی ئێران رایگەیاندووە، ئەگەر پشکی ئاو نەگەیەنرێت و پلانەکان لە شوێنی خۆیدا بە تەواوەتی جێبەجێنەکرێن، ھیچ ھیوایەک بۆ بوژانەوەی دەریاچەی ورمێ نامێنێت.

وتیشی، بەپێی یاسا پێویستە وەزارەتی وزە پێداویستی ئاوی پێویست بۆ دەریاچەی ورمێ دابینبکات، ئاماژەی بەوەشدا کە دەریاچەکە بە ھۆکاری کەمی رێژەی بارانبارین لە وڵاتدا وایکردووە ئاوی پێویست وەرنەگرێت.

ئەشرەفی زادە داواشیکردووە، ھەر جۆرە دروستکردنێکی بەنداوی نوێ ڕابگرێت، ھەروەھا ڕێوشوێنی ڕاگرتنی چالاکی کشتوکاڵی بگرێتەبەر لە ئەگەری ویستی گەڕاندنەوەی دەریاچەکە بۆ دۆخی پێشووی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبونەوەیەکی نێوان قوباد تاڵەبانی و باربارا لیڤدا ، باس لە ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد کرا لەسەر پرسی نەوت و گاز و بودجە و قوباد تاڵەبانی رایگەیاند ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەوەدانییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵکو کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە و شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستانە، داواشیکرد ئەمریکا لەمبارەیەوە زیاتر ھاوکاربێت لە چارەسەرکردنی دەستورییانەی ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە رەوشی سیاسی عێراق و دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی بەغداد کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەڕێی گفتوگۆی نیشتمانییەوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسی ھەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی ھەرێم کرا و قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە حکومەتی ھەرێم پێداگرە لەسەر ئەوەی پرۆسەی چاکسازی لەھەموو سێکتەرەکاندا ھەنگاو بە ھەنگاو جێبەجێ بکات و داواشیکرد لەو روەوە ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھەرێم بەردەوام بێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەگەڵ مەلا کەریم شکورئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوونیان بۆ دۆسیەی مامۆستایانی کورد کردووە لە قەزای دووزخورماتوو و دەرکەوتووە لە قەزاکە کێشەی کەمی مامۆستای کورد ھەیە لە سەر میلاکی بەغداد و ھەروەھا مامۆستا کوردەکان پۆستی بەڕێوەبەری خوێندنگە کوردییەکان وەرناگرن، ھەربۆیە ئەو ھەواڵە ڕاست نییە کە بەڕێوەبەرە کوردەکان دوورخرابێتنەوە.

سەبارەت بە داخستنی ٣٣ خوێندنگەی کوردی لە خانەقین، فەھمی بورھان ئاشکرایکرد، ئەو خوێندنگە کوردییانەی کە داخراون سەر بە میلاکی بەغدادن و خوێندکاری کوردی لێ نییە تاکو تیایدا بخوێنن، لەبەرئەوە بەناچاری داخراون و بابەتەکە تەعریب نییە. 

وتیشی، جگە لەنەبوونی خوێندکار ئێستا خوێندکارە کوردەکان دەچنە خوێندنگە عەرەبییەکان لەبەرئەوە بەھۆی کەمبوونەوەی خوێندکار ئەو خوێندنگانە داخراوان. 
فەھمی بورھان باسی لەوەشکرد، لە خانەقین نزیکەی ٣٥ خوێندنگەی کوردی ھەیە و سەربە میلاکی حکومەتی ھەرێمن و دانەخراون، تەنانەت ئەو خوێندنگە کوردییانەی کە سەر بە میلاکی بەغدادن ھەرکاتێک خوێندکاری کورد ھەبوو دەکرێنەوە.

سەبارەت بەو بڕیارەی چەند رۆژی رابردووی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی کارکردن لە کەرکوک تەنیا بە زمانی عەربی بێت، فەھمی بورھان ئاماژەی بەوەکرد، بەسوپاسەوە سەرۆکایەتی کۆماری عێًراق ھاتوونەتەسەرخەت و بە نوسراوی رەسمی داوایانکردووە کە پابەندبن بەدەستووری ھەمیشەیی عێراق، چونکە بەپێی ماددەی چواری دەستور، دەبێت بەڵگەنامە ڕەسمییەکان بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بنوسرێن.

لە کۆتاییدا فەھمی بورھان ھەموو لایەکی دڵنیاکردەوە کە بەوردی بەدواداچوون بۆ دۆسییەی تەعریب دەکەن و ھەموو ھەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە تەعریب دەگرنەبەر. 
داواشی لە میدیایی کوردی کرد بەرپرسانە مامەڵە لەگەل دۆسیەی تەعریب بکەن و دژی دۆزی ڕەوای گەلی کورد ھەواڵی ناڕاست بڵاونەکەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی چەقچەق - قلیاسان سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و بەڕێوەبەرانی نەخشەدانانی ئاوەدانی و تاپۆ و ھونەری و ئەندازیاری، لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کۆبوونەوەیەکیان بۆ چۆنیەتی ھەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی شاری گەشتیاری چەقچەق - قلیاسان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، نەخشەی ناوچەی پڕۆژەکە بەسەر پێنج زۆندا دابەشکراوە، بەگوێرەی ھەڵکەوتەی سروشتی ناوچەکە، چالاکییە گەشتیارییەکانی تێدا دابەشدەکرێت.

لیژنەیەکیش بۆ سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی ڕێکارە کارگێڕی و ئەندازیاری و ھونەرییەکان بەسەرۆکایەتی لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دیاریکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...539540541542543...922