کوردستانکوردستان

بە پێی ئامارەکەی کەشناسی، لە سەنتەری ھەولێر ٢٠.٩ملیم،  سۆران ٥٣.٤ملیم، کۆیە و چۆمان ٨٠ملیم، مێرگەسور ٩٠ ملیم، رواندز ٦٦.٢ ملیم باران باریوە.

لە سنوری پارێزگای سلێمانی زۆرترین بڕی بارانبارین لە گوندی یاخسەمەر بووە کە ٩٢ ملیم باران باریوە، لە ناو شاری سلێمانیش ٢٨ ملیم، چەمچەماڵ ٥٨.٨ ملیم، رانیە ٨٥.٣ ملیم، پێنجوێن ٥١.٨ ملیم، سەیدسادق ٤٥.٥ ملیم باران باریوە.

لە پارێزگای دھۆکیش زۆرترین رێژەی بارانبارین لەزاخۆ بووە کە ٤١.٨ ملیمە، لەسنوری کەرکوکیش زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناحیەی شوان بووە کە ٧٨.٥ ملیم باران باریوە، لەپارێزگای ھەڵەبجەش زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی سیروان باریوە کە ٥٤.٦ ملیم بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەمساڵ تائێستا ٨٢ ملم باران باریوە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە تەنھا ١٢ ملم باریبوو.

وتیشی، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوەکە ١٠ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە و نزیکدەبێتەوە لە ئاستی ساڵی ڕابردوو و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریشی دەکەن.

بەوتەی بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، ئاستی ئاوی بەنداوەکە ساڵانە بە گشتی لەدوای ١٥ی کانونی دووەمەوە دەست بە بەرزبوونەوە دەکات، ئەوەش بەھۆی ئەو ڕێڕەوە ئاوییانەی لە ئێرانەوە دەڕژێنە نێو بەنداوەکە، جەختیشیکردەوە، سەرەتایەکی باشی بارانبارین دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکەن ئاستی بەنداوەکە بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردووە و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە بۆئەوەی وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بکەن.

وتیشی، ڕاپۆرتەکە لە ١٢ یاداشتی پەرلەمانتاران پێکھاتووە و چەند تەوەرێک لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکانە.

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ڕاپۆرتەکەدا داوایان کردووە حکومەت چارەسەرێک بۆ مووچە پاشەکەوتکراوەکان بدۆزێتەوە و بەو پێیەی کە ھاووڵاتیانیش قەرزاری حکومەتن، بەشێک لە مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان بخرێتە بری قەرزەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجامیدا ئاماژەی بە دوا پەرەسەندنەکانی رۆژئاوای کوردستان کرد و رایگەیاند، لەدوای تێکشاندنی داعش لە کۆبانێ، رەجەب تەیب ئەردۆغان دژایەتی کۆبانێ دەکات و ئامادەکاری دەکات بۆ ھێرشکردنە سەر کۆبانێ و مەنبەج و تەلڕەفعەت، بەڵام ھێزەکانی سوریای دیموکرات و دانیشتوانی ئەو ناوچانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا ئامادەن و شەڕی ئەمجارە جیاواز دەبێت لە شەڕەکانی رابردوو لە بەرئەوەی تەواوی سنوری تورکیا و سوریا دەگرێتەوە.

وتیشی،ئیدارەی واشنتۆن لە رێگەی برێت ماکگۆرگەوە بە رەسمی ئاگاداریان کردووەتەوە کە دژی ھێرشی تورکیایە و لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەنقەرە بۆ راگرتنی ھێرشەکان، کۆبانێ ھەڵوێستی ئەمریکا و روسیای بە باش ناوبرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد ھەڵوێستی بەھێزتری لە دژی تورکیا ھەبێت.

فەرماندەی گشتی ھەسەدە جارێکی تر رەتیکردەوە پەیوەندییان بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵەوە ھەبێت و داوایکرد لیژنەیەکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە راستییەکان بکات. ئاشکراشیکرد، لە ھێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا ١٦ شەڕڤان و ١٤ مەدەنی گیانیان لە دەستداوە و ٤٥ شوێنیش لە ژێرخانی ئابوری ناوچەکە کراوەتە ئامانج. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە حكومەتدا زۆر جار لە هەندێك ئاستدا كێشەی گەورە بۆ كەرتی تەندروستی سلێمانی دروست دەكرێت، بە جۆرێك فەرمانبەرێكی وردبینی لە وەزارەتی دارایی كە لەكاتی كڕینی كەرەستەكانی پاككردنەوە بۆ سلێمانی نرخەكان هێندە كەم دیاری دەكات، ناچار دەبن جارێكی تر نوسراو بكەنەوە بۆ كڕینیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاوی کردەوە، سوپای تورکیا ژمارەیەک گوندی لە تەلتەمر و کۆبانێ و دێرک بۆردومان کرد، ئەوە لە کاتێکدایە ھێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا حەوت رۆژە بەردەوامن.

ھاوکات رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بڵاوی کردەوە، لە نزیکترین کاتدا سوپای تورکیا ھێرشی زەمینی دەکاتە سەر باکووری سوریا. 

لە بەرامبەردا فەرھاد شامی وتەبێژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە،رایگەیاند، بە توندتر لە رابردوو وەڵامی ھێرشەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەدەنەوە و سوود لە ئەزموونی سەربازیی رابردوویان بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی تورکیا وەردەگرن، ھەروەھا داواشی لە سوپای سوریا کرد، وەڵامی ھێرشەکانی تورکیا بداتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر بەپێی پێشبینییەکان بارانی مامناوەند و  لێزمە بارانی لەناکاو لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی زیاتر دەبێت، ئەو شەپۆلەش تا رۆژی یەک شەممە بەردەوام دەبێت.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستانیش داوا لە ھاووڵاتیان و خاوەن دەزگا و شوێنەکانی نزیک رووبار و چەم و سەرچاوە ئاوییەکان دەکات، ئامادەسازی پێویست وەربگرن و خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان دوور بخەنەوە لەو ناوچانە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوداواش لە بەرگری شارستانی و شارەوانییەکان دەکات لەیەکەم سەعاتەکانی باران بارین و دەسپتێکردنی لافاو  لەوپەڕی ئامادە باشیدابن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەبەشداری وەفدێکی یەکێتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێکرد، بڕیارە لە کۆنگرەکەدا سەرۆک و سکرتێری نوێی رێکخراوەکە ھەڵبژێردرێن.

کارەکانی کۆنگرەکەش تا ٢٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، ھەروەھا چەندین پارتی سیاسی لە وڵاتانی جیھانەوە بەشداری دەکەن، ھاوکات بڕیارە وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کۆببێتەوە دواتر چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پارت و لایەنە سیاسییەکانی جیھان ئەنجام بدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرۆک مام جەلال سەرۆکی فەخری رێکخراوەکەیە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامی کارای رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنالە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ھۆی بارانبارینی بە لێزمە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لە شەقامەکانی ھەولێر لافاو دروستبوو، بەھۆیەوە لە چەند گەڕەک و شوێنێک ئاستەنگی ھاتووچۆ بۆ ھاووڵاتیان دروستبوو. ھەروەھا بەھۆی لافاو رێگای سەرەکی کەرکوک-شوان داخرا و لە خورماتووش بەھۆی زۆری بارانبارینەوە ئاو چوەتە ناو نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو. ھاوکات لە سەر لووتکەی شاخە بەرزەکانی ھەرێمیش بەفر باری.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ زۆرترین باران لە قەزای خورماتوو باریوە، رۆژی شەممەش ئاسمان بە گشتی ھەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکان ھەورەتریشقە و بارانبارینی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە سنووری پارێزگای دھۆک و باکووری خۆرھەڵاتی ھەولێر و ناوچە شاخاوییەکان زۆرترین باران دەبارێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، (نێچیرڤان عەبدولعەزیز) بریندارێکی تری تەقینەوەکەی دھۆک بوو لە نەخۆشخانەی دیلۆک لە باکوری کوردستان گیانی لەدەستدا و ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی ھێنرایەوە بۆ ھەرێم و کەمێکی تر بەخاک دەسپێردرێت.

 لە تەقینەوەکەی شەوی دووشەممەی رابردووی دھۆک، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و تائێستاش دوو بریندار لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن ماونەتەوە و بریندارێکی تریش لە نەخۆشخانەی سوتاوی دھۆک ماوەتە کە رێژەی سوتاوییەکەی ٢٠%ە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دامەزراوەکانی بەرھەمھێنانی نەوت و غازیان لە شارۆچکەی تربەسپی لە ڕۆژھەڵاتی قامیشلۆ کردە ئامانج، لە ناویاندا وێستگەی غازی گوندەواری سویدییە لە شارۆژکەی دێریک، کە تورکیا دووجار بۆردوومانی کرد.

عەگید عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری کۆمپانیای وەبەرھێنانی غاز لە کێڵگەکانی حەسەکە رایگەیاند، وێستگەی غاز سوەیدییە بەھۆی ئەو زیانە زۆرانەی بەری کەوتوون.بۆ ماوەی چەند مانگێک ناتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەش بکات. وتیشی، وێستگەکە رۆژانە نزیکەی ١٤ ھەزار بوتڵی غازی ماڵانی بەرھەمدەھێنا، ھەروەھا سوتەمەنی بۆ بەرھەمھێنانی %٥٠ی کارەبای رۆژئاوا دابین دەکرد، بەڵام لە ئێستادا لەکارکەوتووە و گرفت بۆ دانیشتوانی ھەرێمەکە دروست دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئامانجی ھێرشی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامە و لە نزیکترین کاتدا ئەو ناوچە ئارامە بە درێژایی سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ سوریا لە رۆژھەڵاتەوە تاکو رۆژئاوا دروست دەکەن.

ئەردۆغان وتیشی، لە کاتێکی گونجاودا و بۆ تەواوکردنی ئەو ناوچە ئارامەی لە باکووری سوریا بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دروستی دەکەن، ھێرشی زەمینی دەکەنە سەر شارەکانی تەل رەفعەت و مەنبج و کۆبانێ.
ئەو لێدوانەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدایە، ئەو وڵاتە لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە ھێرشی ئاسمانی بە ناوی "ئۆپراسیۆنی چڕنووک-شمشێر" لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی رایگەیاند، مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی کەسی یەکەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستانی بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ھەرێمی کوردستان بانگھێشتکردووە و بڕیاروایە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ھاوینەھەواری دوکان و بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو کۆبوونەوەیە بەڕێوەدەچێت.

سالار سەرحەد راشیگەیاند، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و عێراق و یەکێتی دەیەوێت کۆدەنگی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان دروستبکات بۆ چارەسەری کێشەکان بەپێی دەستوور و لەسەر بەرژەوەندی گشتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھەسەدە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تورکیا کەسانی مەدەنی دەکاتە ئامانج و دەیەوێت خاکی رۆژئاوای کوردستان داگیربکات، بەڵام ئەو ھێرشانەی تورکیا و بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی بێ وەڵام تێناپەڕێت.

مەزڵوم کۆبانێ راشیگەیاند، بەھۆی سەرقاڵبوونیان بە وەڵامدانەوەی ھێرش و بۆردومانەکانی تورکیا، ھەماھەنگی و ئۆپراسیۆنەکانیان لەگەڵ ھاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش وەستاوە.

فەرماندەی گشتی ھەسەدە وتیشی، لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە و بەبێ وەستان سوپای تورکیا ھێرشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و لەو کاتەوە زیاتر لە ٤ ھەزار ھێرشی ئەنجامداوە، کە ٦٧ ھێرشیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ پێنجەم رۆژ لەسەریەک لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بەردەوامە و ئەمڕۆش تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژمارەیەک گوند و ناوچەی لە سنووری ناحیەی زرگان لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای حەسەکە و سنووری کۆبانێ بۆردومانکردووە، لەناو ئەو شوێنانەی بۆردومانکراون پاڵاوتگەی نەوت و غاز و خاڵی سەربازیی ھەیە، بەڵام ھێشتا زیانی ھێرشەکان نەزاندراون.

ھاوکات ئاژانسی ھاوار بڵاویکردەوە، تورکیا ھێرشە ئاسمانییەکانی لە سنووری مەنبج چڕکردووەتەوە و بەرەبانیی ئەمڕۆ ژمارەیەک گوندی لە سنوورەکانی رۆژئاوای مەنبج بۆردومانکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە درەنگانی ئەمشەوەوە لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران دەستپێدەکات و پاشان کاریگەری بارانبارین زیاددەکات.

کەشناسی ھەرێم راشیگەیاندووە، رۆژی ھەینی شەپۆلێکی بارانبارین سەرانسەری ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و لە سەنتەری پارێزگاکان بارانی بە لێزمە دەبارێت و ھەندێکجار لەکاتی باران بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت، بارانبارینیش تاکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.

کەشناسی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینیدەکرێت زۆرترین رێژەی باران لە سنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی ببارێت و بەفریش لە سەر لووتکەی چیا بەرزەکان ببارێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

رۆژی چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی و شەممە بارانی بەخوڕ ببارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ھەندێک ناوچەی ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...535536537538539...956