نەخۆشخانەی هیوا بەبەهای ٤٥ ملیار دینار دەرمانی بۆ توشبووانی شێرپەنجە بەکارھێناوە
کوردسات نیوز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، "تەنها لە ساڵی ٢٠٢٢، بە بڕی ٤٥ ملیار دینار دەرمان بۆ نەخۆش بەکارهاتووە، ئەمە جگە لە پێداویستی پزیشکی و پێداویستی تاقیگەیی و ئەو مغەزییانەی کە بۆ نەخۆش بەکاردێت."
بە وتەی د. یاد نەقشبەندی، بۆ یەکەمجار لە سلێمانی کۆنفڕانسێکی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە بە بەشداری سەرجەم پزیشکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، لە کۆنفڕانسەکەدا ئەو چارەسەرانە رێکدەخرێنەوە کە لە ناوەندەکانی چارەسەری شێرپەنجە بوونیان ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوەیەکی وردتر خزمەت بە توشبووانی شێرپەنجە بکرێت.



