کەسێک بەتۆمەتی ھێرشکردنەسەر پۆلیسێکی ھاتووچۆ لە کەرکوک دەستگیردەکرێت
هەژار
٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣
پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر یەکێک لە شەقامەکان سێ کەس ھێرشیان کردووەتە سەر پۆلیسێکی ھاتووچۆ لەکاتی ئەرکی رەسمیدا، سکاڵای یاسایی تۆمارکرا و لە ماوەیەکی کەمیشدا بەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی ھێزەکانی پۆلیسی کەرکوک یەکێک لە تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکرد و وێنە و زانیاری تەواویش لەسەر دوو تۆمەتبارەکەی تر کۆکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو تۆمەتبارەکەی تر دەرکردووە، ھێزەکانی پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێن، دوای دەستگیرکردنیان ھەرسێکیان رادەستی دادگا دەکرێن.



