بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق بۆ دانەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبون، بڕیاریداوە ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ ھەزار دینار لە خاوەنی یەکەکانی نیشتەجێبون وەربگرن.

وتیشی، بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، رۆژی دوو شەممەی داھاتوو ٢٧ی شوبات دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی بڕیارەکەی بەغداد، ھاوکات بۆئەوەی میکانیزم و رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە بگیرێتەبەر، بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو بابەتە بدرێت.