بە پێی راگەیەنراوێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، خەبات فەدایی، ھونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری وەرامین، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی، سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەرداسەپێنرا، بەتۆمەتی ئەندامێتی گروپ و دەستە بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران، سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەرداسەپێنرا.

ھەروەھا ئاناھیتا ڕەمەزان، کچە چالاکوانی شاری یاسوج، لەلایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی یاسووجەوە، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگای ھاندانی خەڵک بۆ کۆبوونەوە، سزای حەوت مانگ زیندانیکردن و لێدانی ٤٠ قامچی بەسەرداسەپێنراوە.