دەقی پەیامەکە..

بەناوی ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردانی رۆژئاوا-سوریا، سوپاسی کەمپینی ھاوخەمتانین دەکەین، کە لەلایەن دەزگای میدیایی کوردسات و بە بەشداری چەند رێکخراوێکی مەدەنی بەم شێوەی خوارەوە دەستیپێکرد و سپۆنسەر کرا:

پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی - قائیمقام و بەڕێوەبەرایەتیی قائیمقامیەتی سلێمانی - دەزگای میدیای کوردسات- لیوای یەکەم بۆ پاراستنی سلێمانی - بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەران، ئاوارەیی و وەڵامدانەوەی قەیران - موزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە - رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان - رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی CDO - رێکخراوی ئاسۆیی - رێکخراوی تروسکی ھیوا - تۆڕی رێکخراوەکان - ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی -  بەرێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی - مەکتەبی راگەیاندنی YNK - رێکخراوە دیموکراتیەکان - مەڵبەندی یەکی رێکخستنەکانی سلێمانی - دەزگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنترۆڵی دارایی - بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی - یەکێتی بەڵێندەران - کۆمپانیای ئای کییوو – کۆمپانیای ھەمسا - کۆمپانیای ئازاد بۆ قیرتاوکردنی رێگا و بانەکان - رێکخراوی ھوبەر عومەر سورچی - رێکخراوی میدیایی ڕێژنە - سەندیکای ئەلوە- پارێزگار و بەەێوەبەرایەتی پارێزگای ھەڵەبجە - بەەێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ھەڵەبجە - قەیمقام و بەڕێوەبەرایەتی ھەڵەبجە - قائیمەقام و بەەێوەبەرایەتی قەزای دوکان - قەئیمقام و بەڕێوەبەرایەتی قەزای پێنجوێن - قەئیمقام و بەڕێوەبەرایەتی قەزای  سید سادق - ناوچەی  سیتەک - بەڕێوەبەری ناحیەی سوەیلا -  بەڕێوەبەری قەزای چەمجەماڵ).


جێگای ئاماژەیە، کە لە چوارچێوەی دەستپێک و سەرکەوتنی کەمپەینی ھاوخەمتانین، لەلایەن خەڵکی شاری سلێمانی و ھەڵەبجە و فەرمانگەکانی راپەڕین و گەرمیان، بە چاودێری دەزگای راگەیاندنی کوردسات، ١١ بارھەڵگری بارکراو بە کەرەستەی گرنگی حەوانەوە و دەرمانی پێویست و پێداویستی پزیشکیی بەپەلە بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە، لە ناوچەکانی شێخ مەقسود و ئەشرافیە لە حەلەب و ناوچەی شەھبا لە نزیک عەفرین کۆکرانەوە، کە زیاتر لە ١٥٠ ھەزار ئاوارەی کورد عەفرینی لێیە و قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتۆتەوە.

سەرکەوتنی کەمپینی ھاوخەمتانین و گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ ناوچەکانی رۆژئاوا، بە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و ناوچەکانی شەھبا، بە مایەی شانازی و پێزانین دەزانین و لەسەر ئەم بنەمایە زیانلێکەوتووانمان لەناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەیی رۆژئاوای کوردستان و سوریا ستایشی ئەو دەستپێشخەرییە ئیجابیەیان کرد کە لەدڵ و رۆحی کوردایەتییەوە پێشکەشیان کراوە.

ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردانی رۆژئاوا-سوریا

٢٥/٢/٢٠٢٣