نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەگەڵ جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی قسەیکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، راگرتنی فرۆشتنی دۆلار لە نوسینگەکانی ئارتی بانک تەکنیکییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پشکەی ھەفتەی رابردوو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دراوەتە بانکەکە سەرجەمی دراوە بە گەشتیاران و تەواو بووە، ئەم ھەفتەیەش دۆلاری دیکە دەدرێتە بانکەکە و پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.

نەرمین مەعروف باسی لەوەشکرد، ئارتی بانک داوایکردووە ئەو بڕە پارەیەی ھەفتانە پێیان دەدرێت زیادبکرێت.

ھەفتەی رابردوو فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی، لە ھەولێر و دھۆک بەھۆی سپیکردنەوەی پارەوە راگیرا، لە سلێمانی و بەغدادیش بەشێوەیەکی کاتی لە ئەمڕۆوە راگیرا.

سەرچاوەیەک لە بانکی ئارتی بانک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، راگرتنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی و بەغداد بەشێوەیەکی کاتی بە بڕیاری بانکی ناوەندیی بووە.