کوردستانکوردستان

ئازاد تۆفیق پارێزگای ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بە سەرۆکایەتی قایمقامی ھەڵەبجە لیژنەیەکیان بۆ پشکنین و بەدواداچوونی کارکردنی سیستمی غازی ماڵان و شوێنە گشتییەکان پێکھێناوە و لەچەند رۆژی داھاتووشدا دەستبەکاردەبن و سەردانی ھەموو ئەو کۆمپانیایانەش دەکەن کە لەو بوارەدا کاردەکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوو برینداری دیکەی خۆپیشاندانەکان کە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان بریندارکرابوون گیانیان لەدەستدا، یەکێکیان کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵە و خەڵکی گوندێکی سەربە کامێرانە، دوای چەندین رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. ھەروەھا یەکێکی تر لە بریندارەکانی شاری مھابادیش گیانی لەدەستدا.

ھاوکات رێکخراوی ھەنگاو ئامارێکی نوێی خۆپیشاندانەکانی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە، ١١٨ کەس لە شارەکانی رۆژھەڵات گیانیانلەدەستداوە، کە ١٥یان منداڵن و ٧یان ژنن و ٧یشیان لەژێر ئەشکەنجە گیانیانلەدەستداوە، ھەروەھا ٥ ھەزار کەسیش دەستگیرکراون کە ١٥٢ ژن و ١٠٨ منداڵ و ٦٠ خوێندکار و ٢٩ مامۆستای تێدایە.

بە پێی ئامارەکە، خۆپیشاندانەکان ٤٥ شار و ٢٧ زانکۆی گرتووەتەوە و ٣٦ حاڵەتی کوژرانیش لەناو ھێزە حکومییەکانی ئێراندا ھەن.

ھەر لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ھاووڵاتیانی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و زیاتر فراوانبوونی ناڕەزاییەکان، حەوت ھاووڵاتی خەڵکی "بڵوناوا"ی سەربە شاری "دێولان" ماوەی ١٠ رۆژە چارەنووس و شوێنی گیرانیان دیار نییە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست کوردسات نیوز کەوتووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ھەردوو پۆستی وەزارەتی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە رێککەوتن، وەزارەتی ژینگە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان یەکلابوونەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا کاندیدانی ئەو دوو وەزارەتە بێنە ئەنجومەنەکە و متمانە وەربگرن، بەوەش لە کابینەی سودانیدا، کورد ٤ وەزارەت، شیعە ١٢ وەزارەت و سونە ٦ وەزارەتیان ھەیە.

لە کۆتاییەکانی مانگی ١٠ی ئەمساڵ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی رەھا متمانەی بەخشییە ٢١ وەزیری کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە کۆی ٢٣ وەزیر، تەنھا وەزارەتەکانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە بەھۆی یەکلانەبوونەوەی کاندیدەکانیان، متمانەیان پێنەدرا. ھەر لەو کابینەیەدا، "خالید شوانی" لەسەر پشکی یەکێتی بە وەزیری داد و "فوئاد حسێن" لەسەر پشکی پارتی بە وەزیری دەرەوە ھەڵبژێردران. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەممار حەکیم گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ھەوڵەکانی سەرخستنی پڕۆژەی چاکسازی و پشتیوانی لایەنە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت تاوتوێ کرد، جەختیشیان لە یەکخستنی ھەوڵەکان کردەوە لەپێناو دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەستووردا.


"بافڵ جەلال تاڵەبانی" پەرۆشیی یەکێتی بۆ تەبایی و یەکھەڵوێستی نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئامانجیان کاری پێکەوەیی و ھەوڵدانە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داھاتوویەکی پرشنگدار، ئەو بەرنامەیەش کە پێشکەشیان کردووە و خاڵەکانی لە کارنامەی حکومەتدا جێگیرکراون، لەپێناو بەدیھێنانی ئەو ئامانجە باڵایەدایە کە خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و یەکسانی و پارێزگاریکردن لە مافی ھەموواندا دەبینێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پشتیوانی بۆ وەزیری پەیوەندییەکان دووپاتکردەوە و ھیواشی خواست کاری زیاتر و باشتر بکرێت بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بە خەڵک بکرێت و پەرەی زیاتر بدرێت بە تونا ناوخۆییەکان و سود لە بەھرەکانیان وەربگیرێت.

لە بەرامبەردا د. ھیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق سوپاسی"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد"ی کرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانیەکانی تایبەت بە ژنان، ئەوەش ھاندەرو پاڵنەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ ئەوەی بڕیاری زۆر باش و ھەنگاوی گرنگ بنێن لە کارەکانیان.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خانمی یەکەمی عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد چاویکەوت بە یوسرا عەلاق بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەرەپێدان لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە دیدارێکدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ھەموو پشتیوانیەکی بۆ یوسرا عەلاق دووپاتکردەوە و داوای لێکرد گرنگی زیاتر بە توانا ناوخۆییەکان بدرێت و ھاندەرێکی باش بن بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن بەھرە و تواناکانیان بخەنەڕوو. 

خانمی یەکەمی عێراق راشیگەیاند، عێراق ژێرخانێکی بەھێز و پڕ توانای ھەیە بەڵام بەھۆی کێشە و ناکۆکییەکانەوە تائێستا نەتوانراوە سود لەو توانایانە ببینرێت.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی رایگەیاند، ئەمە یەکەم وەفدی حکومەتی ھەرێمە کە لە دوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق سەردانی بەغداد دەکات.

راشیگەیاند، وەفدەکە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ نوسینەوەی یاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق.

ھەروەھا لە پلانیشیاندایە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور دۆسییەی ماددەی ١٤٠ و دۆسییەی نەوت و گاز و بەشداری شایستەی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکان و بابەتی ماف و شایستە دەستوورییەکانی پێشمەرگە و بابەتەکانی تری وەک پرۆژەیاسای (دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی فیدراڵی نەوت و گاز) تاوتوێ بکەن.

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم راشیگەیاند، بەپێی شایستەی ھەرێمی کوردستان، پشکی ھەرێم ١٧%یە، بەڵام بەپێی دوایین سەرژمێری وەزارەتی پلاندانانی عێراق پشکی ھەرێم لە ١٤% دەبێت و وەفدەکە رێککەوتن لەسەر ئەو ژمارانەش دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان کە بڕیارە بەشێوەی قیستی درێژخایەن بدرێتە کرێنشینان و کەمدەرامەتان. 

بەرھەم سەردار، سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشینان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەو ٢٠ ھەزار یەکەیە، ھەشت ھەزاریان لە سلێمانی دروست دەکرێن و زەویشیان بۆ دابینکراوە کە بەشێکیان لە نزیک تاسڵوجە و بەشەکەی دیکەش لە تانجەرۆ دەبێت. 

وتیشی، لەئێستادا دەستەی وەبەرھێنان پڕۆژەکەی ئاڕاستەی وەبەرھێنەکان کردووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانە تاوەکو پڕۆژەکە بدرێتە وەبەرھێنێک و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت کە پێدەچێت لەم ھەفتەیەدا ئەو ڕێکارانە تەواو بێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرکات دەستەی وەبەرھێنان لەگەڵ لایەنەی جێبەجێکاری پڕۆژەکە گەیشتە ڕێککەوتن، ئەوا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت. 

جێی ئاماژەیە، زیاتر لە ٨٠ ھەزار کەس فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی یەکەکان پڕکردووەتەوە، بەڵام بەوتەی سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشینان، لەڕێگەی لیژنەیەکەوە ئەو کەسانەی شایستە نەبن لە لیستەکە دەردەکرێن، چونکە یەکەکان تایبەتن بە کرێنشینان و کەمدەرامەتان. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی ملیارێک و ٤٤١ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان دا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان راسپێردرا تاکو کاری پێویست بکات بۆ ریزبەندکردنی پلانی پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە چوارچێوەی بەشەبودجەی وەبەرھێنانی تەرخانکراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‏‎لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی وڵات تاوتوێکران و جەختیان لە ھەماھەنگی و ھاریکاری بەردەوامی نێوان ھێزە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو راپەراندنی ئەرکە دەستووری و نیشتمانییەکان و پاراستنی مافی ھەموو گەلانی عێراق کردەوە.

‏‎کۆبوونەوە بەرەچاوکردنی دۆخی سیاسی، ئابووری، ئەمنی ئەمڕۆی عێراق داوایکرد بەرژەوەندی نیشتمانی، پێکەوەیی و ھاوبەشیی راستەقینە بکرێنە بنەمای کارکردن و بەھێزکردنی پایەکانی حوکمڕانی. ھەروەھا پشتگیریی لایەنەکان بۆ سەرخستنی بەرنامەی ‌حکومەت و پرۆسەی چاکسازی، وەک فاکتەرێکی گرنگی بەدیھێنانی سەقامگیری لەوڵاتدا وەسفکرا. داوشکرا ناکۆکییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەرێکی ریشەییانەی بۆ بدۆزرێتەوە و دەستوور بکرێتە پێوەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سازان لەسەر ئەو خاڵانەی ناکۆکیان لەسەرە.

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا خواستی ھەرێم و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە پاراستنی ھاوسەنگی و بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کوردە لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدا. دەمانەوێت تەبایی و پێکەوەژیان بکەینە بنەمای کارکردن و ھەموومان لەپێناو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتییانمان ھەوڵبدەین. دڵنیاین دەتوانین لەگەڵ برا و دۆستەکانمان وڵات بەرەو ئاشتی، سەقامگیری و یەکسانی ئاڕاستە بکەین و لەئاست ئەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەدا بین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 "ئەمین بابەشێخ" لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدێکی رەوتی ئازادی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ رۆژئاوای کوردستان و یەکڕیزی و یەک ھەڵوێستی نێوان لایەنەسیاسەکانە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەوھەڕەشانەی کە مەترسیان لەسەر ئەو ناوچەیە دروستکردوە خرایە روو.

جەخت لەوەشکرایەوە، یەکێتی ھەمیشە ویستویەتی ھاریکاربێت بۆ ھەر ھەنگاوێکی ئەرێنی کە لەبەرژەوەندی گەلەکەمان بێت لەو بەشەی کوردستان و ھەموو ئومێدێکیان پارێزگاریکردنە لەوقەوارەیەکە بەڕێککەوتن و ھەماھەنگیی لایەن و پێکھاتەکان دێتەدی، ئاماژە بۆ ئەوەشکرا وەک چۆن لەسەرەتای ڕوداوەکانی سوریا و ڕۆژئاوا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕووی مرۆییەوە دەرگای ئاوەڵابوە بۆ ھاریکاریی وبەدەنگەوە ھاتنی ئاوارە و لێقەوماوان، لەم قۆناغەشدا ھەڵوێستیان بەو جۆرەیە و لەگەڵ ئەوەدانین ناکۆکی نێوان لایەنەکان بەکاربھێنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات"ھەندرێن ئەحمەد"وتەبێژی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاندوە، سەندیکای رۆژنامەنووسان ھەوڵی بۆ ئەوەیە پیشەی رۆژنامەنووسی و ئازادی رۆژنامەنووسی مسۆگەر بکات و نەبێتە بەشێک لەو تەنگژە و ململانێیەی لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان روودەدات.

ھەروەھا ھۆشداریش دەدات لەوەی رێژەی پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان زیادیکردوە، ئەوەش جێگای قبوڵکردن نییە و پێشێلکارییەکانیش لە راپۆرتی شەش مانگی لیژنەی داکۆکی بڵاودەکرێنەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی سوریای دیموکراتیک ھەسەدە ڕایگەیاند، ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژھەڵاتی سوریا ماوەی ھەشت رۆژە بەردەوامە، لە دوو رۆژی رابردوودا ناوچەکانی ھەرێمی جزیر و تل تەمر و زرگان و کۆبانێ و گرێ سپی و عەین عیسا و مەنبەج و عەفرین بەبەردەوامی بۆردومان کراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بەھۆی بۆردومانەکانەوە زیانێکی زۆری ماددی بە ناوەندە خزمەتگوزارییەکان و کێڵگە کشتوکاڵییەکان گەیشتووە، لە ناوچەی زرگانیش لە ئەنجامی رووبەرووبونەوەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دوو چەکدار کوژراون و شەشی تریش برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی رێکخراوەکە لێکرد و ھاوکات سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی پێگەیاند، ھەروەھا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، ھاتنی پێدرۆ سانچێز گرنگە و پێویستە بۆ یەکگرتنەوەی سۆسیال ئینتەرناسیونال و ھاوپەیمانی پێشکەتووخواز و جارێکی تر کۆکردنەوەی سەرجەم پارتە سۆسیالیستەکانی جیھان لە ژێر چەتری یەک ڕێکخراوی گشتی و چالاک.

ھەر لەو دیدارەدا ھەردوولا باسیان  لە پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا کرد، بەتایبەت لەبواری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و بەرێوەچوونی پرۆسەی سیاسی لەعێراق و چۆنیەتی پێشخستنی ئەو پەیوەندیانە.

لای خۆشیەوە پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیسپانیا و سەرۆکی تازە ھەڵبژێردراوی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال رۆڵی سەرۆکی مام جەلالی لە قۆناغە جیاجیاکانی رابردووی رێکخراوەکە بەرزنرخاند و ئاماژەی بە کازیمایی و ھەوڵەکانی کرد لە زیاتر گەشەپێدانی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال.

لە کۆتایی دیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، وەک یەکیتی نیشتمانی کوردستان چۆن لەرابردوو خەباتیان کردوە ئەواش بەردەوام لەھەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و نزیک کردنەوەی ھێز ولایەنەکانن بۆ زیاتر بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی سیاسی لەعێراق و کۆکردنەوەیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...534535536537538...956