پێشتریش شوان جەبار، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، سەرەتا ئەو خانەنشینانە موچەیان پێدەدرێت کە کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، دەتوانن سەردانی ئەو بنکانە بکەن کە دیاریکراون.

وتیشی، بۆ ئەوانەی کارتەکانیان وەرنەگرتووە پڕۆسەکە بەردەوامە، رۆژانە بانگھێشت دەکرێن، کارتەکانیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی موچە وەربگرن.