بوومەلەرزەیەک هەرێمی کوردستان دەهەژێنێت
کوردسات نیوز
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣
دەستەی کەشوھەوا و بومەلەرزە لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ سەعات ٢.٢٥ خولەک و بە دووری ھەشت کیلۆمەتر لە رۆژھەڵاتی قەزای خەزەری پارێزگای نەینەوا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ پلە بە پێوەری رێکخەر روویداوەو دانیشتوانی پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆک، نەینەوا بەرێژەی جیاواز ھەستیان پێکردووە.
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێمیش بڵاویکردەوە، ناوەندی بوومەلەرزەکە سنوری نێوان ھەولێر،موسڵ بووە، لە قوڵایی ھەشت کیلۆمەتر روویداوە و لە زۆربەی شارەکانی ھەرێم ھەستی پێکراوە.
ھەروەھا پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دانیشتوانی قەزای خەبات زیاتر ھەستیان بە بومەلەرزەکە کردووەو بۆ ئاگادارکردنەوەی ھاووڵاتیان تەقەکراوە، چەند خانویەکیش زیانیان بەرکەوتووە.



