ھەرێم و بەغداد لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە گەیشتنە رێککەوتنی سەرەتایی
کوردسات نیوز
٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣
وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەفدی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی لە بەغداد لەگەل محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوەو لە دیدارێکدا، کە فوئاد حسێن، محەمەد تەمیم، جێگرانی سەرۆک وەزیران و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئامادەی بوون، تاووتوێی پشکی ھەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ عێراق کرا، وەفدی ھەردوولا گەیشتنە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان.



