لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ستافی مەڵبەند، کە ھەریەک لە د. مەجید حەمەدەمین، فەھیمە سابیر، ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، دەرباز کۆسرەت رەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان، عێراق، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ھەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو. 

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆی ھەڤاڵانە لەبارەی کاروباری حزبی و خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی داھاتوو کراو ئامادەبووان سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو.