ئیلھام ئەحمەد: داوامان لە کۆمکاری عەرەبی کردووە رۆڵی ھەبێت لەچارەسەری قەیرانی سوریا
هەژار
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣
ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات مەسەدە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاندووە، سەردانەکانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بۆ ئوردن ھیچ لە ھەڵوێست و سیاسەتی حکومەتی دیمەشق ناگۆڕێت، چونکە ئەو رێگەیە نە بۆ خزمەتی گەلی سوریایە، نە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی قەیرانی سوریایە، بەڵکو تەنھا بۆئەوەیە پێگەی حکومەتەکەی لەناو وڵاتانی عەرەبی بەھێز بکاتەوە.
وتیشی، زۆربەی رێگەکانیان گرتووەتەبەر بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ قەیرانی سوریا و داوایان لە کۆمکاری عەرەبیش کردووە لەو بابەتەدا رۆڵی ھەبێت، بەڵام کێشەو رێگرییەکە ئەوەیە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد ھیچ لە ھەڵوێست و سیاسەتەکانی ناگۆڕێت.



