بڕیارە رۆژی شەممە لە ھەولێر دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە
ئاکار
٢ی ئازاری ٢٠٢٣
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممە چواری ئادار دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لە ھەولێر کۆببنەوە و پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کورسی پێکھاتەکان، چەند ماددەیەکی یاسای ھەڵبژاردن تاوتوێ بکەن.
ئەو کۆبوونەوەیەش دوای ئەوە دێت، کە رۆژی ٢٨ی شوباتی رابردوو، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لە ھەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتن کە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بە چوار بازنە بێت، بە جۆرێک نیوەی بە لیستی کراوە و نیوەی بە لیستی داخراو ئەنجام بدرێت، ھەروەھا ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت و بۆ سوودوەرگرتنیش لە لیستی دەنگدەران ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی عێراق بکرێت.



