بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، تەرمی منداڵێک بەناوی ح،س،ع  تەمەن حەوت ساڵان، ڕەگەزی نێر، دانیشتووی گوندی گولان، سەر بە ناحیەی ھەڵشۆ لە قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری فیشەک بەسەریەوە دیارە و بەمەبەستی ھۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی بەڕێکرا  بۆ پزیشکی دادی سلێمانی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.