بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەرئەوەی دەفتەری پاسـپۆرت لە عێراقدا نەماوە، کۆماری ئیسلامی ئێـران لە دەستپێشخەرییـەکدا بۆھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ڕێگە دەدات ھەر پاسپۆرتێک ماوەکەی لە شەش بۆ سێ مانگی تێدامابێت، ھاوڵاتییەکە لە کونسوڵگەری ئێران دەتوانێت ڤیزای ئەو وڵاتە وەربگرێت، بە تایبەتیش ئەو کەسانەی زۆر پێویستیانە لەم کاتەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێوەیەکی گشتی، پێویستە پاسپۆرت ماوەی شەش مانگ زیاتری تێدامابێت ئەو کات، دەتوانرێت سەفەری پێ ئەنجام بدرێت بۆ ئێران بەبێ ڤیزا.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی راشیگەیاندووە، ئەو بڕیارەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ھاوکارییەک بۆ دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانی دێت، تاوەکو بتوانن بەبێ نوێکردنەوەی پاسپۆرت گەشتەکانیان ئەنجام بدەن، بەپێی ئەو ماوەیەی ئاماژەی پێدراوە.