ئەمڕۆ، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی، وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی رزگار عەلی، کارگێری مەکتەبی سیاسی و بە ئەندامێتی ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سالار سەحەد خەلیفە ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی کوردستانی، پێشوازیانکرد لە وەفدێکی ھاوبەشی پێنج حزبی کوردستانی کە پێکھاتبوون لە بیرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی نیشتمانی، جەبار میرزا رۆستەمی سکرتێری پارتی نەتەوەیی کوردستان و شێخ عەلی سکرتێری بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستانی و ملکۆ فارس سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان، قادرشوانی سەرۆکی  حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە وجەختکرایەوە لەسەر ئامادەکاریەکان بۆ ھەڵبژاردنێکی بێگەرد کە پشت بەستوو بێت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان وپاککردنەوەی لیستی دەنگدەران.

لە بەشێکی تر کۆبوونەوەکە وەفدی ھاوبەشی پێنچ لایەنی کوردستانی پێشوازیانکرد لە دەستپێشخەری سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، لە پێناو بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان لایەنە سیاسیەکان و یەکخستنەوەی  نێو ماڵی کورد، سیاسەتە ڕاست و دروستەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پرسە نیشتمانیەکاندا.