عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەکانیان لەگەڵ حکومەت بە نوسراو داوایان کردووە، مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە زیادبکرێت و ھاوتای ھێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بکرێت، بەڵام حکومەت بەبیانوی بوونی قەیرانی دارایی ئامادەنییە مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە زیاد بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواشیان کردوە، ھاوشێوەی وەزارەتەکانی حکومەت، شایستەی خانەنشینی بۆ پێشمەرگە خەرج بکرێت، چونکە لە ئێستادا تەنیا وەزارەتی پێشمەرگە شایستەی خانەنشینی بۆ ھێزەکان خەرج ناکات، داواشیان کردووە، دەرماڵەی خێزان و منداڵ بۆ ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ خەرج بکرێت، بەڵام داواکارییەکانیان بەبێ وەڵام ماونەتەوە.