دەروازەیەکی تری سنوریی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە
٢ی ئازاری ٢٠٢٣
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە ھەوڵەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دوای چوونی وەفدێک بەسەرپەرشتی ھیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بۆ پارێزگای ئازربایجانی رۆژئاوا لە ساڵی رابردوودا و واژۆ کردنی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن، لەمڕۆوە دەروازەی کێلێ بەرووی گەشتیاراندا کراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن وەک ھەر دەروازەیەکی تری نێودەوڵەتی لە دەروازەکەوە بە پاسپۆرت ھاتوچۆ بکەن.


