بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢\٣\٢٠٢٣ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی سەعاتێک ئەمپێری موەلیدە بە ٥٧ دینار دیاریکرا، کەبە تێکڕایی موەلیدە ئەھلییەکان لەنێوان ٢٦٠ بۆ ٢٨٠ سەعات کاریان کردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێک کارەبا لەنێوان ١٥ بۆ ١٦ ھەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە ھەژماردەکرێت کە بۆ موەلیدەکان دانراوە و کاتژمێڕی کارکردنیان تۆماردەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو موەلیدانەی بەرنامەی کارکردنیان لە سەعات ٧ی بەیانی بۆ ١ی شەو بووە، نرخی ئەمپێریان لە نێوان ١٩ بۆ ٢٠ ھەزار دینارە.

دەشڵێت، سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان، بەیانیان لە سەعات ٦:٣٠ بۆ ٨:٠٠ دەبێت ھەروەھا لە سەعات ١ی پاش نیوەڕۆ تا سەعات ١ی شەو لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانی پێویستە کارەبا بدرێت بە ھاوڵاتییان.